بێبەری بوون لەدەرمان لەنۆیەمین ساڵی زیندان لەمەنفا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان “عومەر فەرهەنگ”بەندکراوی سیاسی کورد وبەسەپاندنی ۱۰ساڵ زیندانی بەسەریدا لەمەنفا(دوورخستنەوە لەزێدی خۆی)،کەهەنووکە لەزیندانی ناوەندی ئەردەبێڵ ڕاگیراوە،

ناوبراو کوڕی عەبدوڵا،لەدایکبووی ۱۳۵۱،خێزاندار وخاوەنی دوو منداڵە ودانیشتووی شاری ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

عەمەرفەرهەنگ لەڕێکەوتی ۲۲ی جۆزەردانی ۱۳۸۸ بەتۆمەتی “هاریکاری وپێوەندی لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان”پەژاک” دەسبەسەرکراو وبۆماوەی ۳مانگ لەژوورەتاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لێکۆڵینەوە وئەشکەنجەی لەسەر جێبەجێ کرا.ناوبراو دەگێڕێتەوە کە ئەشکەنجەکان ئەوەندە گران بوون کە هەرڕۆژە ئاواتەخوازی مەرگ بووم لەحاڵەتێکدا کەدەستم لەهیچ تاوانێکدا نەبوو وتەنیا ئەوەی لەگەڵ کەسانێک پێوەندیم هەبوو کە دژی دەسەڵات بوون .گەرچی ئەوان وەکوو میوان لەماڵی من بوون ومنیش نام دەزانی کەئەوان دژی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانن.

ناوبراو پاش ۳مانگ ئەشکەنجە گوازرایەوە بۆزیندانی ناوەندی ورمێ وبۆماوەی ۹مانگ لەوێدا مایەوە .پاش بەڕێوەچوونی دادگا وڕاگەیاندنی حوکمی ۱۰ساڵ زیندان لەمەنفا، ڕێکەوتی ۲۲ی جۆزەردانی۱۳۸۹گوازرایەوە بۆزیندانی ئەردەوێڵ.ناوبراو دەڵێ لەو بەندیخانەیەش ئەشکەنجەم هەردرێژەی هەیە وهەڵاواردنی زمانی وڕەگەزی وئایینی بەسەرمدا زاڵە.

ئەم زیندانییە سیاسییە لەماوەی ئەم ۸ساڵەی کەلەزینداندایە تووشی چەنددین نەخۆشی وەکوو سەرهەڵدانی” گرێیەک(غدە)لەژێر گەرووی، هیمۆرۆئید،و نەخۆشی پێست،بووەکەسەرەڕای هەواڵی خۆی وبنەماڵەکەی هیچ چارەسەرییەک لەلایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامییەوە بۆی نەکراوە.

جێگەی باسە عومەرفەرهەنگ لەم چەندد ساڵەی ڕابردوو بەهۆی پێڕانەگەیشتن بە دۆخی خۆی دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن کەدواین مانگرتنی لەچەندد حەوتووی ڕابردوو کەپاش مانگرتنەکەی بەرپرسانی زیندان ،گواستیانەوە بۆ بەندی نەخۆشانی دەروونی .

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان