تەقینەوەی مین لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دیسان قوربانی لێکەوتەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ڕۆژی ڕابردوو۴ی گۆڵانی ۱۳۹۶ی هەتاوی،”مەولوود عەزیزی”کوڕی محەممەد دانیشتووی گوندی(بێمزەڕەتە)سەربەشاری شنۆ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین لەبەشی پێ ودەست بەگرانی برینداربوو.

جێگەی باسە کەکارەساتە لەناوبەری مەودای پاسگای سنووری ناویەخان وپوورک ڕووی داو بەهۆی بارینی بەفر و بەستنی ڕێگاکان ،فریاکەوتی زۆربەئەستەم هاتۆتە ئاراوە.

جێگەیی باسە کەمینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران ـ عێراق کەلەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە چێنراوە  لەمەڕ دابینکردنی ئەمنییەتی هێزە چەکدارەکان وبنکەسەربازییەکانی ئەوناوچانە  کەلەدەورووبەری گوندەکان وچیا بەرزەکان لەساڵەکانی پاش شۆڕشی ئێران کرانەوە  وهەروەها خوێن وکۆنەکردنەوەی ئەم مینانە هەموو ڕۆژێک دەبێتە هۆی کوژران وبریندار وکەمئەندامبوونی هاوڵاتیان وئاژەڵەکانیان لە ناوچە کوردنشینەکان.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان