دەستبەسەر کرانی هاووڵاتیان لە وان بەردەوامە

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی پۆلیسی تورکیا  هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاوڵاتیان لە شارۆچکەیەکی سەربە وان لە باکووری کوردستان و لانیکەم ١٠هاوڵاتیان دەستبەسەر کردوە.

ناوەندی رۆژنیوز لە هەواڵێک لەم بارەوە ئاماژە دەدات کە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی ئاکەپە دژی گەلی کورد بەردەوامە، لەو چوارچێوەیدا ئەمڕۆ لە شارۆچکەی ئارتەمێتانی سەربە شاری وان زیاتر لە ١٠ هاوڵاتی دەستگیرکران.

تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو هاوڵاتیانە نەزاندراوە، جێگای ئاماژەشە، کە دەستگیرکراوان گوازراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شاری وان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان