بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دوو کەس لەچالاکانی کرێکاری بەناوەکانی”سەعید یووزی وساڵح ئەمانی” پاش ۳۸ڕۆژ دەسبەسەری ،ئەوڕۆ یەکشەممە ۳ی گوڵانی ۱۳۹۶ بەدانانی بارمتەی ۱۰۰ملوێن تمەنی ئازاد کران.
سەعید یووزی لەڕەشەمەی ساڵی پار لەشاری کامێران وساڵح ئەمانی لەحەسەن ئاوای ناوچەی سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کرابوون.
سەعید یووزی لەدادگا بەرگری لەدامەزراندنی سەندیکای کرێکارانی کۆچەر کرد وکوتی کەئەوە ئەرکی حکوومەت کە لەماف و پێویستییەکانی ئەم کرێکارانە لەوێ پشتیوانی بکات وهەنووکەیش کەئێمە بەشێوەی سەربەخۆ کارێکی لەوجۆرەمان کردووە، بەتاوان نایەتە ئەژمار وتەنیا تۆمەتێکی پڕوپووچە.
جێگەی باسە کەڕۆژی ۳۰ی خاکەلێوەی ۹۶، محەممەد ڕەزا ئەهەنگری یەکێکی دیکە لە چالاکانی کرێکاری کامێران پاش بەڕێوەچوونی دادگا لەوتۆمەتانەی نرابووە پاڵی پەڕییەوە وئازادکرا.ناوبراو لەدواین ڕۆژەکانی ۹۵لەشاری کامێران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کرابوو. ناوبراو ۳۵ساڵ تەمەن هەیە وخەڵکی گوندی ئاسنگەران وئەندامی ئەنجوومەنی کرێکارانی بیناسازی کامێرانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان