درێژەی گوشار لەسەرزیندانیانی سیاسی لەلایەن نووسینگەی تایبەتی ئیتلاعاتی زیندانی ورمێوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی khrn،لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو شەپۆلێکی نوێ لەگوشار وسەرکوت ودەمکوت لەسەر زیندانیانی سیاسی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان وهەروەها هەڕەشە وبانگهێشتی دوو کەس لەوان بەناوەکانی”جەواد ئەحمەدی وتورەج ئیسماعیلی”.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم دوو زیندانییەیان لەژێرناوی ناردن بۆدەرەوە وچاوپێکەوتنی پارێزەر دەگوازنەوە بۆنووسینگەی تایبەتی ئیتلاعاتی ناو زیندانی ورمێ وبەڵام پاش پاداگرتنی ئەم دوو زیندانییە لەڕۆیشتن بۆ شوێنی پاسەوانی،چەندد کەس لەهێزەکانی ناو زیندان بەگوشار وتودند وتیژی و لێدانی کەلەبچە لەدەستیان لەبەند دەیان هێننە دەرەوە ودەیان بەنە نووسینگەی تایبەتی ئیتلاعات.
ئەم دوو بەندکراوە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژبە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی دەکەونە ژێر گوشار وئەشکەنجە و هێنانە ئارای دۆسیەی نوێ وخەسارپێگەیاندنیان لەلایەن زیندانیانی دیکەە وهەروەها هەڕەشەی دوورخستنەوەیان بۆشارەکانی دیکە وهەروەها لەچەندد ڕۆژی ڕابردوو زیندانییەکی دیکە بەناوی “یوسف کاکەمەمی”بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژبە دەسەڵات دوورخرایەوە بۆزیندانی تەورێز.

جێگەی باسە،”جەواد ئەحمەدی زیندانی سیاسی خەڵکی ورمێ ۳ساڵ حوکمی بەسەردا سەپێنراوە وزیندانییەکەی دیکە “تورەج ئیسماعیلی”خەڵکی شاری ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کەلە گەلاوێژی ۹۴دەسبەسەر کراوەولەلایەن دادگای شۆڕشی ئەوشارەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر “شێخلوو”۵ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا کەدواتر داشکا بۆ ۳ساڵ و۹مانگ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان