بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،لەگەڵ درێژەی ناڕەزایەتی مەدەنیانەی خەڵک بەرانبەر بەپیس کردنی ژینگەی شاری مەریوان لەلایەن شارەوانییەوە ، هەروەها توندوتیژی نواندن بەرانبەر بەناڕەزایەتییە مەدەنییەکانی هاوڵاتیان،بڕیارە ئەوڕۆ،”گردبوونەوەی بەربڵاوی مەدەنییانە”لەچواڕیانی سەرەکی شاری مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەبچێ.
لەماوەی ۲٤کەتژمێری ڕابردوو ،دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێژەیەکی بەرچاوی پولیس دژە شۆڕشیان لەپارێزگای کرماشانەوە گواستۆتەوە بۆ مەریوان.
بەمەبەستی پێشگرتن لەناڕەزایەتی خەڵک،چەندد ڕۆژی پێشتریش هێزەکانی دژە شۆڕش لەشاری سنەوە گوازرابوونەۆە بۆمەریوان.
بەکوتەی چالاکانی مەدەنی،ئامانجی ناڕازیان ئەوەیە کەتەنیا ناڕەزایەتی خۆیان بتوانن بەشێوەیەکی مەدەنی وناتوندوتیژانە بگەیەننە بەرپرسان.ئەوان ئاشکرایان کردووە کەپێشتر چەنددین جار بەرانبەر بە پیس و وێران کردنی ژینگە هۆشداریمان بەدامەزراوە پێوەندی دارەکان دابوو، بەڵام مەخابن کەس خۆی بەبەرپرسیار نەزانی و وڵامیان نەداینەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان