دۆخی نالەباری ژیان ،لەشاری “هەرسین” لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوڕدستان بوە بە هۆی کۆچی زۆ رملێی خەڵکی ئەو شارە

دۆخی نالەباری ژیان ،لەشاری “هەرسین” لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوڕدستان بوە بە هۆی کۆچی زۆ رملێی خەڵکی ئەو شارە
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ هەر ساڵە پتر لە ۱۲۰۰ شارۆمەندی شاری هەرسین ناچار دەبن کۆچ بکەن ،کە هۆکاری سەرەکی ئەم دیاردەیە دەگەڕێتەوە بۆ بۆ بێکاری و هەژاری خەڵکی ئەو شارە. هەرسین دەکەوێتە ٤٥کیلومەتری باشووری ڕۆژهەڵاتی کرماشان و دوو قەزای ناوەندی و چوار ناحییە لە خۆ دەگرێت. خەڵکی ئەو دەڤەرە بە بنەزاراوەی “لەکی” قسە دەکەن ، هەر وەها نەوگ و قاڵی و شوێنەواری مێژووی (بێستون) بوە بە هۆی ناوبانگی جیهانی ئەو شارە .
و ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە پێی کوتەکانی زانای ئایینی ئەو شارە ،”ڕۆح‌ئەڵا باقری” : پتر لە۷۰۰۰ کەس بێکار بە شێوەی فەرمی لەو شارەدا بوونیان هەیە و دووپاتی کردەوە کە ئەگەر کێشەی بێکاری ئەو دەڤەرە چارەسەر نەکرێت ، ڕێژەی کۆچ، تووش بوون بە مادە هۆشبەرەکانەوە، دزی ، شەڕ و تێکهەڵچوونی بەکۆمەڵ و تەڵاق زۆرتر دەبێت و لە بواری کەلتوری ، ئاوەدانی، ئابوری بەرو کۆنەپرستی دەگڕێتەوە.
لە درێژەی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستاندا ، بە پێی ئامارگەلی ناوەندی ئاماری ئێران لە پەیوەندی لە گەڵ بێکاری پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژە کراو کە ئەم پارێزگایە لە کۆتای ساڵی ۱۳۹٤ بە ڕێژەی ۱۷/٦٪ و لە بەهاری ساڵی ۱۳۹٥ بە ۱۹/۲٪ ، لە پلەی یەکەمی بێکاریدا لە پانتایی ئێراندا جێگا دەگرێت.
ئەحمەد سەفری نۆێنەری مەجلسی کۆماری ئیسلامی دەڵێت :بە پێی قەرەباڵغی(شلوقی) ترافیکی شاری کرماشان ، ئەو شارە تەنانەت کیلومەترێک ئۆتوبانی نیە و هەروەها شۆێنی تایبەتی وەرزش لەو پارێزگایەدا زۆر کەمە . کارناسان کاولکردنی بنەما ئابووریەکان بە هۆی تەرخان نەکردنی بووجە، هەڵاوردنی سیستەماتیک ، ئاوڕ نەدانەوە بە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، کەڵکوەرنەگرتن لە کەسانی خۆجێیی بۆ کار لە لایەن دەزگای دەسەڵاتەوە ، و هاوردنی هێزی دەرەکی بۆ بەڕێوەبردنی ئیشوکار و کەڵک وەرگرتن لە بەڕێوەبەرانی دەرکی بەشێکن لە هۆکاری بەرز بوونەوەی ڕێژەی بێکاری لەم پارێزگایەدا .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
%d bloggers like this: