ڕۆحانی: سەرۆک کۆماری ئێران هیچ یارمەتیەک بۆ گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پاش سێڵاو تەرخان ناکات

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛پاش سێڵاو کە زەرەر و زیانێکی زۆری بە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شار و گۆندە جۆراووجۆرەکاندا گەیاند ، خەڵکی ئەو شارانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هیچ یارمەتیەک لە لایەن دەزگای دەسەڵاتەوە بۆیان تەرخان نەکراوە بە پێچەوانەی شوێنەکانی دیکەی ئێران و تەنانەت کەرەسەی پێویست بۆ ئەو جۆرە کارەساتانە لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پارێزگاکانی دیکەی ئێران ڕەوانە دەکرێت کە بەر سێڵاو کەوتبوون و گەلی کورد بێ بەشە لە کەرەسەکانی خۆی.

بە پێی کوتەکانی سازمانی پزیشکی یاسایی توندی لافاو(سێڵاو) لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە نیسبەت شوێنەکانی دیکەوە قایمتر و توندتر بوە و پێنج کەس بوون بە قۆربانی .

سێڵاو لە شارەکانی “نەغەدە” و” شنۆ”دا لە جێگاکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهێزتر بوە و لە نێوان ڕێگای شنۆ – پیرانشاردا بوە بە هۆی داڕمانی پردی گوندی “پووش‌اوا” . نەبوونی ڕێگاوبان و پردگەلی ستاندارد لە پارێزگاگەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە هۆی تەڕخان نەکردنی پارەی پێویستەوە بە تایبەت لە پارێزگای سنەدا بوە بە هۆی دابزینی ئەمنییەتتی گیانی شارۆمەندانی کورد .

و کۆی ئەم دۆخە کە بەرهەمەی سیاسەتی کۆیلەکردن و گرێرداو کردنی گەلی کوردە بە دەزگای دەسەڵاتەوە لە ئێرندا ، زەرەر و زیانێکی زۆر بە  گەلی کورد دەگەیەت و بە شێوەهای جۆراووجۆر ماڵوحاڵی و گیانی شارۆمەندانی کورد دەبێت بە قۆربانی سیاسەتی پاوەنخوازانە کۆماری ئیسلامی ئێران .

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان