بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، ڕۆژی ۲۷ی خاکەلێوەی ۱۳۹۶ی هەتاوی ،شۆفیرانی پاس(اتوبوس)ی ناوشاری کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرانبەر بە هەندێ داواکاری پیشەیی خۆیان ناڕەزاییان دەربڕیووە وبۆ نیشان دانی ئەو ناڕەزایەتییەیان ،دەستیان داوەتە مانگرتن ولەهەڵگرتن وگواستنەوەی موسافیران خۆیان بواردووە.
بەگوێرەی هەواڵەکە،مانگرتوان خوازیاری پێدانی یارانی وەپاشکەوتوو وهەر وەها ئەو کێشانەی لەگەڵ دەستەوداوێنن.شۆفیرانی ناوشار لە بەشە جیاجیاکانی ناوشار دەستیان داوەتە مانگرتن وئاگادار نەکردنەوەی موسافیران لەم بابەتە بووە بەهۆی تێکچوونی سیستەمی هاتووچۆی گشتی ناوشاری کرماشان .
ئوتوبووسەکانی گواستنەوەی گشتی ناوشاری کرماشان ودیکەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەزۆری کۆن وپواو ە وتێچووی ڕاگرتنی ئەم کەرەستەی گواستنەوەیە بۆ شۆفیرەکان قورسە وسەرەڕاس وەرنەگرتن وپێنەدانی یارانە وخواربوونی کرێی گواستنەوەی موسافیرەکان کێشە وگرفتی زۆری بۆ ئەم چینەی کۆمەڵگا پێک هێناوە.
جێگەی باسە کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وبەتایبەتی پارێزگای کرماشان بەهۆی ڕەچاوکردنی سیاسەتی ئەمنییەتی وهەڵاواردنی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کێشە وگرفتی زۆری وەکوو سەرمایەگوزاری نەکردن،داخستنی یەکەی بچوکی بەرهەمهێنان،دۆخی ناجێگر وشپڕێوی بازارەکانی سنووری،خراپتربوونی دۆخی بێکاری ،بووە بەهۆی هاتنە خوارەوەی کڕین وکێشەی بژێوی ژیانی خەڵک لەبێکارترین پارێزگای ئێران،واتە”کرماشان”.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


