تەرمی زیاتر لە ۱٦۰۰ کوردی ئێزدی لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ، لە شنگال دیترایەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بەرپرسان باس لە دیتنەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ دەکەن لە شنگال کە تایبەتە بە ئێزدییەکان.
“مەحمـــــا خەلیـــــل” یەکێک لە بەرپرسانی عێراقی لە شنگالی باشووری کوردستان، ڕایگەیاند کە ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە ۱٦٤٦ تەرمی تێدایە. هەروەها وتی کە تا ئێستا توانیومانە ۳۱ گۆڕی بە کۆمەڵ لە مانگەکانی نوامبری ۲۰۱٥ هەتا ژانویەی ۲۰۱٦ کە تایبەتن بە کوردانی ئێزدی، ببینینەوە و چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی گۆڕەکان بگاتە ٥۰ گۆڕی بە کۆمەڵ.
جێگەی باسە کە بە چوونە سەرەوەی هەژماری گۆڕە بە کۆمەڵەکان، هەژماری قوربانیانی کردەوە تیرۆریستییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش زیاد دەکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان