بن پێ خستنی هەموونرخە مرۆییەکان لە ڕوبەڕوبوونەوە لەگەڵ تاوانباران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دوێنێ چوارشەممۆ ۲۳ی خاکەلێوە ،سێ تاوانباریان لەناو شاری دێلوڕان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان گەڕاندووە،ئەم تاوانبارانە پێش محاکمە وسەلماندنی تاوانەکەیان لەناوەندی قەزایی ،لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە لەناوشار گەڕاندویانن ،کەبوو بەهۆی لێکەوتنەوەی شەپۆلێکی بەرینێ ناڕەزایەتی ڕێخراوەگەلی مافی مرۆڤی ودڵگرانی خەڵکی ناوچەکە.
لەڕێکەوتی۱۷ی گوڵانی ۱۳۹۲ لەشاری مەریوان ۲کەسیان بەجل وبەرگی ژنانە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکان لەناو شاردا گەڕاند کەبوو بەهۆی ناڕەزایەتی گشتی وژنانی چالاکی مافی مرۆیی ولەگەڵ مەحکووم کردنی ڕێخراوە مافی مرۆییەکان ڕووبەڕوو بوویەوە وهەربۆئەم داشکاندنی پێگەی مرۆییە ،کەمپەینێکیش لەدنیای مەجازیدا دەستی بەهەڵسوڕان کرد.
گەڕاندنی تاوانباران لەحکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران مێژوویەکی دوور ودرێژی هەیە وئامانجی ئەو کردەوەیە سزادانی تاوانبار ولێوەرگرتنەوەی بڕوا وسووک نواندنی تاوانبارە لەکۆمەڵگا کە پێچەوانەکەی بینراوە ولەڕادەی تاوان وجینایەت کەم نەبووەتەوە وبەڵکوو ڕەوتی بەرە وپێش هاویشتووە وبەپێی گرێبەست وپەیمان نامەکانی مافی مرۆیی کە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆخۆی یەکێک لە واژۆکەرانییەتی،هیچ کەس نابێ کەوێتە بەر سزاو وئەشکەنجەی نامرۆڤانە یان کردەوەیەکی لەگەڵ بکرێت کەلەپێکەی مرۆیی ئەو کەم بکاتەوە.
جێگەی باسە،کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان وهەروەها له هەموو جوگرافیای ئێران بەم شێوازە هەڵسووکەوتە لەگەڵ ئەم ئاڵۆزی وگرفتە کۆمەڵگا کەپیشاندەری نەبوونی هاوسەنگی کۆمەڵایەتییە دەبێتە هۆی ئەم قەیرانانە.
کۆمەڵگا لەباری داهات،زانیاری وتێگەیشتوویی،،پەروەردە،ئاستی کەلتوور ،خاوەنی هاوسەنگی کۆمەڵایەتی نییە وحکوومەت درز وکەلێنی چینایەتی بەهۆی سیاسەتی هەڵاواردن وهەڵەی خۆی لە پێکهاتەی ئابووری وسیاسی ،کەلێنی چینایەتی وناهاوسەنگییەکان ڕۆژلەگەڵ ڕۆژ لەگەشەدایە ووئەم دیاردانە لەدڵی ئەم کەلێنانەوە هەڵدەقوڵێ.
کۆماری ئیسلامی ئێران بەم ئامانجانەوە دەیهەوێ ئیرادەی خەڵکی کورد ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ تێک بشکێنێ وترس وخۆفی پتر لەدڵی خەڵک بهاوێ بۆئەوەی بتوانێ سیاسەتەکانی خۆی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێش بخات.
کۆمڵەی مافی مرۆڤی کوردستان