نووسەرێکی کورد لەبەردەم پارێزگای هەولێر، لێیدرا
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دۆینێ چوارشەممە ۲۰۱۷/۰٤/۱۲ی زایینی لە شاری هەولێری پێتەختی باشووری کوردستان و لەبەردەم پارێزگای هەولێر،” فەرهـــــــاد پیــــــرباڵ” نووسەر و مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین لەلایەن ۲کەسی چەکدارەوە لەبەر چاوی خەڵکی هەولێــــر لێی دەدرێ و لە سەرییەوە بە تووندی بریندار دەکرێ و دواتر بۆ چارەسەر ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەوشارە دەکردرێت.
ئەو ڕووداوە ناڕەزایی تووندی چین و توێژەکانی کوردستانی لەسەر تۆڕە میدیاییەکان بەدوای خۆی دا هێناوە.
فەرهــــــاد پیـــــــــــرباڵ پاسەوانەکانی “نەوزاد هادی” پارێزگاری هەولێر و چەند بەرپرسێکی حیزبی و ئەمنی ئەوشارە بە بکەرانی ئەو کردەوەیە نێو دەبات.
شایانی باسە فەرهاد پیرباڵ دوکتۆڕای لەبواری وێژە و زمانی کوردی دا هەیە و مامۆستای زانکۆی سەلاحەددینی هەولێرە.
ناوبراو خاوەنی دەیان کتێب و بابەتی ئەدەبی و فەلسەفییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


