بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەوڕۆ چوارشەممۆ ۲۳ی خاکەلێوە، بازاڕیان ودووکاندارانی هەموو پاساژەکانی شەقامی فیردەوسی بەرامبەر بە ناکارامەیی شارەوانی لەبەڕێوەبردنی ڕێڕەوەکان وجێبەجێ نەکردنی کێشەی ترافیک لەڕێگە و بانەکانی ئەم شارە، کە بووەتە هۆی دابەزینی داهاتی ئەوان و بووە بەشوێنێک بۆ دابین کردنی بژێوی توێژی کەم داهات تر. بەشێوەیەک کە ڕێڕەوەکانی ئەم شەقامە لەلایەن دەستفرۆشەکانەوە سات وسەودای پێوە دەکرێت. قەرەباڵغی ئەو شۆێنانە، ترافیکێکی قورسی لەم شەقامە درووستکردووە و هەر بۆیە دووکان وپاساژەکانی ئەم بەشە لەشار بەبێ مشتەری ماونەتەوە.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە دوابەدوای بەدواداچوونی دووکاندارەکان لەمەڕ جێبەجێ کردنی کێشەکە لەلایەن بەپرسانی پێوەندی دارەوە بەتایبەتی شارەوانی، تائەم ساتەوەختە هیچ ڕێگە چارەیەک بۆ نەهێشتنی ئەم کێشەیە لەبەرچاو نەگیراوە.
جێگەی باسە سەرەڕای ئەوەی لەپارێزگای سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕێژەی بێکاری زۆرلەسەرەوەیە و حکوومەتیش زانیاری تەواوی لەسەر ئەم کێشەیە هەیە، بەهۆی چارەسەر نەکردنی کێشەی بێکاری، خەڵک ناچارن پەنا ببەنە بەر کارگەلێکی وەکوو کۆڵبەری،دەسفرۆشی و…، .
دام ودەزگاکانی حکوومەتیش لەچوار چێوەی سیاسەتی قرێژی حکوومەت، خەڵک بەرەو هەژاری ونەداری وسواڵ کردن هان دەدەن بۆ ئەوەی بتوانن لەم ڕێگەیەوە خەڵک بەرەو لای خۆیان ڕابکێشن.
لەبەر نەبوونی شوێنی گوونجاو و هەروەها نەبوونی هەلی کار، خەڵکی کەم داهات بەناچاری لەسەر شەقامەکان، کەل و پەلی خۆیان دەفرۆشن و بازاڕیەکانیش مافی خۆیانە لەو قەرەباڵغییە لەبەردەم شوێنی کارەکانیان ناڕازی بن. کێشە لەسیستەمی دەسەڵات وئەو سیاسەتەیە کە مافی ژیانی شەرافەتمەندانەی بۆ توێژی کەم داهات نەهێشتووەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان