بەپێی هەواڵ و بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ، شەش گیراوی سیاسی کورد لە گرتوخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی ورمێ و تەورێز ، بە مەبەستی هاودەنگی و پشتیبانی لە مانگرتنی گیراوانی سیاسی کورد لە زیندانەکانی وڵاتی تورکییە کە ئەمڕۆ سێ شەمە ۱۱ی ئاوریلی ۲۰۱۷ پێ نایە ٥۷ تەمین ڕۆژی خۆیەوە ، بڕیاریان داوە سێ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن بگرن .
ناوی ئەو کەسانە :
۱ــ سامان نەسیم ۲ ــ ئەحمەد تەموویی ۳ـ کەماڵ ئەحمەد ڕەمەزان ٤ـ ئیبراهیم عیسی پور ٥ــ یوسف کاکەمەمی ٦ــ بەندکراوی سیاسی کورد لە گرتوخانەی ناوەندی شاری ورمێ بە ناوی عەلی ئەحمەد سلێمان .
ئەو گیراوە سیاسییانەی کورد لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ، بە پێی ئەو زانیاریانەی کە مەڕ بارودۆخی نالەباری زیندانەکانی تورکییە لە دوای کودتا پلان بۆ دارێژراوەکەی تورکییە توشی بوون و کەرامەت و مرۆڤایەتی زیندانییان شکێندراوە و بێڕێزی پێکراوە نامرۆڤانە ئەشکەنجە دراون و لە ئاکامدا زیندانیان ناچار بوون بەرخۆدان بکەن و دەست بکەن بە مانگرتن مەبەستی بەناڕەزایەتی دەربڕین بە پێشێلکردنی مافە سەرەتاییەکانی خۆیان و گوشارەکانی داسەپاو بەسەر گەلی کوردا لە باکوری کورستان .
بەوپێیە ئێمەش بڕیارمان داوە بە ماوەی سێ ڕۆژ بەمانگرتنی خۆمان پشتگیری لە بەرخۆدانی زیندانەکانی باکور کوردستان بکەین .
ئەو ٦ کەسە وێڕای هێما بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە سیاچاڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکییە بڕیاریان داوە لە ڕۆژی چوار شەمە ۱۲ی ئاوریلی ۲۰۱۷ وەبە ماوەی ۳ ڕۆژ مانگرتنەکەیان درێژە پێبدەن .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
- پەنجاو پێنج لەسەدی ئێعدامەکانی جیهان لەئێران جێبەجێ کراوە
- درێژکردنەوەی گەمارۆکانی یەکێتی ئۆروپا دژی ئێران بە هۆی پێشێل کردنی مافی مرۆڤەوە