بەپێی ڕاپۆرتێک کە بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، تەپوتۆزی بیاوانەکانی باشوری ڕۆژاوای وڵاتی عێراق و درێژەی وشکە ساڵیی و لێدانی بەنداوە نا بەرپرسیارانەی وڵاتانی دەروبەر و ئێرانەوە و بە گشتی گۆڕینی سروشتی دەڤەرەکە بە دەستی مرۆڤ ، بە هەڵکردنی بای بیاوان تەپوتۆزێکی زۆر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پارێزگای لوڕستان ئەلئەحواز دەگرێتەوە و بە پێی لێدوانی یاریدەری چاوەدێری ژینگە پارێزی ئیلام ، شارستانی مێهران و دێلوڕان لە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە بەرزترین پلەی پیس بوون و ئاستی دیاریکراودایە و ئەو ڕێژەیە ٥۰ لە سەدا زیاترە .
ئەو بەرپرسە، جەختی کردوە کە تەواوی شارستانەکانی ئەو پارێزگایە تەپوتۆز و تەم دایدەگرێت بەڵام ڕێژەکەی لە ۱٥۰ میکروگرەم پیس بووندایە .
لەدرێژەدا گوتی: ئێمە پەیتاپەیتا ڕێژە و جۆر و پلەی کەش و هەوا بە خەڵکی ڕادەگەێینن ، بەڵام ژینگەپارێزان لەو بڕوایەدان ڕێژەی پیس بوون و تەماوی بونی دەڤەرکە زۆر لەوە زیاترە کە بەرپرسان باسی دەکەن .
شایانی باسە لە زستانی ئەمساڵدا دانیشتوانی پارێزگای ئەلئەحواز و بەشێک لە لوڕستان ناڕەزایەتی دەربڕینێکی بەرینییان دژی بێپلانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە ئەنجام دا ، کە بە توندترین شێوە سەرکوت کران .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
- بەنداوی کانی سێو لە پیرانشار بە چ مەبەستێک ، بۆچی مێدیا بێدەنگی لێکردوە ؟
- ۱٤ساڵ بەسەر زیندانی کردنی مستەفا سەلیمی مەحکووم بەئێعدام تێپەڕی