بڕیارێکی شارەوانی مەریوان لەمەڕ مێوەفرۆشانی گەڕۆک، ناڕەزایەتی لێکەوتەوە

بڕیارێکی شارەوانی مەریوان لەمەڕ مێوەفرۆشانی گەڕۆک، ناڕەزایەتی لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، شارەوانی مەریوان، بە بیانووی ڕێگری کردنیان لە هاتووچۆ، بڕیاری خڕکردنەوەی دەست فرۆشانی گەڕۆکی لە شاری مەریوان داوە و هەر ئەوەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتی شۆفیرانی میوەفرۆش و بۆ ئەو مەبەستە لەبەردەم بینای شارەوانی کۆبوونەوە. شۆفیران داوای دابین کردنی شوێنێک لە شارەوانی دەکەن کە بتوانن لەوێ میوەکانیان بفرۆشن.

دەوترێت بەهۆی ئەو بڕیارەوە و نەگەڕانی میوەفرۆشان لە نێو کۆڵان و شەقامەکان، نرخی میوە لەو شارە بەرز بۆتەوە

. شایانی باسە سیاسەتە هەڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بووەتە هۆی دەرکەوتنی کێشەی ئابووری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەیان کێشەی لەو جۆرەی بەدوای خۆیدا هێناوە وهەتا ئێستاش هیچ ئاسۆیەکی ڕوون بۆ چارەسەری ئەو دۆخە بەدیناکرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان