پیس بوونی ئاوی خواردنەوە ،لەناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،ئاوی خواردنەوەی چەندد گوند لەدەورووبەری شاری “تیکاب”لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پیس کراوە بەمادەی کیمیایی وەکوو”ئارسنیک”. کەبووە بەهۆی ژەهراوی بوون وزۆرنەخۆشی دیکەی مرۆیی وئاژەڵەکان وئەمە لەحاڵێکدایە کە ڕێژەی پیس بوون لەسەرووی ۵۰٪ بەراورد کراوە.

دوکتۆر هاشمی (نوێنەری دەست نیشانکراوی کۆماری ئیسلامی لەشاری تیکاب)لەپەڕلەمانی ئێران ،بەدەیان جار نامە و ڕاپۆڕتی نووسراو وبەدیکۆمێنتی ئاراستەی وەزارەتی وزە کردووە و هەواڵی پیس بوونی ئاوی ئەم ناوچەیەی ڕاگەیاندووە.

جێگەی باسە کەبەرپرسی (مدیرعامل)ی ئاو وئاوەڕۆی پارێزگای ورمێ بەبێی هەبوونی زانیاری لەبابەتەکە ،ئاوی خواردنه وه ى ئەم شارەی خاوێن ڕاگەیاندووە!!!وه له م بارەوە بەیانییەی بڵاو کردۆتەوە وهەرچەشنە پیس بوونێکی بەرپەرچ داوەتەوە وکەچی نوێنەری تیکاب باسی پیس بوونی ئاوی گوندەکان ئاماژەی داوە نەک شاری تیکاب.

نەبوونی زانیاری،زانین ونەبوونی پرۆگرامێکی تۆکمە وبەبنەما لەهەموو ڕەهەندەکانی سیاسەتی سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا دەدرەوشێتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان