“برینداربوونی کۆڵبەرێکی کورد لە سەردەشت”

“برینداربوونی کۆڵبەرێکی کورد لە سەردەشت”

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دۆینێ چوارشەممە ۹ی خاکەلێوە لە ناوچەی ئالانی سەردەشت، هێزە سنوور پارێزەکانی ئێران تەقەیان لە کۆڵبەریکی کورد کرد و بەو هۆیەوە بە تووندی بریندار بووە.
ئومێد گەوهەری ۲٦ ساڵە و خێزاندار دۆینێ ئێوارە کەوتە بەر دەستڕێژی گوللە و دوای بریندار بوون ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سەردەشت کرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ورمێ گوازرایەوە.

هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەست لە کۆڵبەران ناپارێزن و ڕۆژانە بەبیانووی گواستنەوەی کەلوپەلی نایاسایی دەیانکوژن و برینداریان دەکەن و ئەوە لە کاتێکدایە کە سیاسەتی هەڵاواردن و کێشە ئابوورییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەنگی بە خەڵک هەڵچنیوە و خەڵکی ناوچە سنوورییەکان بۆدابینکردنی بژێوی ژیانیان جگە لە کۆڵبەری هیچ کارێکیتر شک نابەن.

شایانی باسە کە لەساڵی ڕابردوودا ۱٨ کۆڵبەر لە ناوچەی سەردشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حوکمییەکان کوژراون یان بریندار کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان