تەمای بە کەلاوە کردنی دۆڵی سماقان لە لایەن دەوڵەت و بەرگری و مانگرتنی ژینگەپارێزان و خەڵکی مەریوان
بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، ژینگە پارێزان و خەڵکی مەریوان ، لەدوای زانیان شارەداری مەریوان دەیهەوێ زبڵخانە لە دۆڵی سماقان ساز بکات ، بە مەبەستی بەرگری کردن لەو پلانەی شارەوانی و بەرگری لە بە زبڵ کردنی گوند و ژینگەکەیان ، بۆ ماوەی زیاتر لە ۸ رۆژە شەو و رۆژ لە ژێر باران و سەرمادا لە دوڵی سماقانی مەریوان مانیان گرتووە و رێگایان بە هێزەکانی دەوڵەت نەداوە ژینگەی دۆڵی سماقان بۆ دروست کردنی جێگای زبڵ لە ناو بەرن. خەڵکی دێهاتی بەردەڕەش ، کلە، کومارە ڕەنگو ، دووپلوورە ،بە کۆبوونەوە و مانگرتن یاریدەری مانگرتوان بوون تاوەکو شارەداری مەریوان دۆڵی سماقان نەکاتە جێی بەرماو و خۆڵ. هەروەک لە دیمەنەکانیشدا دەردەکەوێت ، خەڵکی سڤیل زۆر بە مەدەنیانە و هێمنانە پێشی لۆدێرەکانی شارەوانیان گرتوە و کوشت و بڕ و لێدانی هێزە دژە شۆڕشەکانیش ئەو خەڵکەی نەترساند و ئەوان هەر لە سەر داواکەی خۆیان سورن . پێویست وەبیرهێنانەوەیە کە حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئەرک و بەرپرسیارەتی و پارێزگاری لە ژینگەی وڵاتی هەیە، بەڵام خەڵکی کووردوستان هەموو کات شاهیدی ئاگرتێبەردانی دارستان و لێرەوارەکانی کوردوستانن و زۆرتر ژینگە پارێزان و خەڵکی سڤیل و خۆجەیی هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکانیان داوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کووردستان