رەمەزان کەمال ئەحمەد لە نامەیەک دا بۆ ناوەندە ماف مرۆڤیەکان و هەروەا ئەحمەد شەهید گوزارشگەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت بە پێشێلکاریە ماف مرۆڤیەکان لە ئێران باسی ئازار و ئەشکەنجی خۆیی دەکات، ئەو کاتەی لە گرتوخانەوە راگوێزی نەخۆشخانە کراوە و هەر وەها باسی ئەوە دەکا کە چارەسەری پزیشکی بۆ نەکراوە و بەرپرسان و مامورانی زیندان ئەشکەنجەیان کردوە.
نامەکە وەکو خۆیی:
گوزارشگەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان بەرێز دوکتور ئەحمەد شەهید
وێرای سڵاو
ئەو نامەیە بۆ ئێوە دەنوسم، بەڵکوو بتوانم دەنگی ماندووی و ئازارەکانم لە ئێوەوە بگەیێنمە گوێی هەموو ناوەندە ماف مرۆڤیەکان و ئازادیخوازەکان،
ئەز رەمەزان کەمال ئەحمەد خەڵکی کوبانی لە کوردستانی سوریەم (رۆژئاوای کوردستان)کە لە رێکەوتی ١٧.٠٤.١٣٧٨ لە دەور و بەری شاری ماکو لە کوردستانی ئێران(رۆژهەلاتی کوردستان) بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەستبەسەر کرام، لە کاتی دەستبەسەر کرانم دا پێج گوللەم بەر کەوتو و زك ، دەست و قاچێکم بە سەختی بریندار بوو. تا کو ئێستا لە زۆر گرتوخانە ی ئێران حەبس بوومە(، گرتوخانەانی ماکو، قەزوێن، ورمێ، رەجایی شار و ئەوین)، لەو ماوەیەدا کێشەی زۆر توش بووم کە یەکێکیان سەبارەت بە برینەکانمە ، بەتایبەت برینی دەستم کە وای کردوە دەستم فەلەج بێت.
لەو ٨ سالەی کە لە گرتوخانەم، ٢جار لە ناو زیندان دەستم نەشتەرگەری بۆ کراوە کە هەر ئەوەش بۆیە هۆکار، کە دەستم فەلەج بێت.سالێک لەمەو بەر بۆ دەرمای دەستم ، کە ئازاری زۆرم دەدات، چارەم نەما و لە گرتەخانەی قەزوێ دەستم دایە مانگرتن لە خواردن، کە دادستانی ناچار بوو ، فەرمانی چارەسەری دوبارەی پزیشکیم بۆ دەرکات، بۆیە منیان رەوانەی زیندانی رەجایی شار کرد، چون پێشتر لەوێ نەشتەرگەریم بۆ کرابوو، بەلام بە هۆیی چارەسەر نەکردن و نەبوونی دەرمان و شتگەلی پێویست ، باری تەندروستی دەستم خراپتر بوو، بۆیە دوایی دواکەوتنی زۆر ، چەند رۆژ پێش دادستانی دەرفەتی دام و ئیزنی دام لە نەخۆشخانەی تایبەت چارەسەریم بۆ بکەن
بۆ ئەو چارەسەریە لە رێکەوتی ١١.١٠.١٣٩٤ کاتی بەرێ کردنم بوو بۆ نەخۆشخانە ، بەڵام لە کاتی رەوانە کردنم دا لە ناو زیندان بەرپرسان و هێزە ئەمنیەکانی زیندانی رەجایی شار هێڕشیان کردەە سەرم و بە شێوازێکی تەواو نامرۆڤانە ئازار و ئەشکەنجەیان دام.
بە هۆیی ئەو زەربە باتومانە و شەقانەی کە بر سرم کەوتن، خوێرێژی مەترسیدارم کرد لە گوێ و لوتەوە و نیشانەکانی هێشتا ماوە، بە هۆیی ئەو ئازار و ئەشکەنجە ٦ رۆژ لە کۆمادا بووم، دوایی لێگەران و لێپرسینەوەی هاوبەندیەکانم، بەرپرسانی زیندان ئەو مەسئەلەیان رەد کردۆتەوە و بە درۆ وتوویانە کە ئەو توشی مەسمومیەت بوە و بۆیە منیان بردۆتە نەخۆشخانە و ئازار و ئەشکەنجەی منیان بە تەواوی رەد کردۆتەوە. ئەوە لە کاتێک دایە کە هێشتاش نیشانەکانی ئەو ئەشکەنجەیە بە رۆخسارم دا ماوە.
بۆیە بە لەبەرچاو گرتن ئەرک و کاری ئێوە وەک گوزارشگەری نەتەوە یەکگرتوەکان، ئەرکی خۆم زانی ، کە ئێوە لەو کار و ئەشکەجە نامرۆڤانەی دەرحەق بە من و چەند زیندانی تر رووی داوە ئاگادار کەمەوە.
دوپاتی دەکەمەوە ، لە ئەگەری هەر روداوێکی نەخوازراو بۆ من، بەرپرسیارەتی روبەروی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و لێرەوە و لە پێش هەموو شتێک داوا دەکەم لە ئێوە و تەواو ناوەندە ماف مرۆڤیەکان، نە تەنیا بەدواداچوو بکەن بۆ پرسی من، بەڵکو لە ئەگەری هەر پێشهات و روداوێک، بەرپرس کۆماری ئیسلامی ئێرانە و داوایی لێکۆلینەوەی دەکەم
هەروەها کۆمەڵێک لە هاوبەندی و گیراوانی سیاسی زیندانیکراو لە سالۆنی ١٣ گرتوخانی گۆهەردەشت ئەو قسانەی من لەو امەیەدا تەئید دەکەن و ناوی وان لە خوارەوە هاتوە
سەعید ماسوری ، سەعید شێرزاد، زانیار مۆرادی ، سالح کۆهەندل ، ڵەطیف حۆسێینی ، لوقمان مۆرادی، شاهین زەوقی تەبار، رەزا ئەکبەری، خالید حرانی، کەریم مەعروف عەزیز، پیرۆز مەنسوری،
هاوکات تەئیدی د شاەمحمداف، ئەمیر قازیانی، فەرید ئازمودە، حەمزە سواری، بێهزاد تەرحەمی، وەحید ئەسغری، پەیمان عاەفی، ئەبوقاسم فولادوەند، مەسعود عەربجوبدار، هوشەنگ رەزایی ، ئیرەج حاتمی
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان
2016.01.16


