کرێکارێکی گەنجی خەڵکی دێهلوڕان بەهۆی کەوتنەوە خوارەوە لەبینایک گیانی لەدەست دا

 

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم کرێکارە لەکاتی کارکردن لە ئاپارتمانێکی نیشتەجێبوون لەشەقامی ئازادی ئیلام لەنهۆمی شەشەم دەکەوێتە خوارەوە وگیانی لەدەست دەدات.

یەکێک لەکەسە نێزیکەکانی ئەم کرێکارە کوتی”ناوبراو سەرقاڵی بۆیەکردنی دەرەوەی بیناکە بووە کەبەهۆکاری نادیار دەکەوێتە خوارەوە.”

بەکوتەی پزیشکی یاسایی ئیلام لەکاتی کەوتنە خوارەوە بەهۆی ترس تووشی ڕاوەستانی دڵ دەبێت وهۆکاری مردنەکەیشی جگە لەزۆری برین وئازار وتێک شکانی زۆربەی ئەندامەکانی لەشی ڕاوەستی دڵی بووە لەکاتی کەوتنە خوارەوەدا.

هەروەها ڕاگەیەندزا کەئەم گەنجە ۳۶ساڵ تەمەنی بووە وخوێندەوار وخاوەنی بەڵگەنامەی گرافیک وچەندد بوارێکی دیکەی هونەری بووە کەبەهۆی نەبوونی کار لەبواری خوێندنەکەی لەڕێگەی کرێکارییەوە ژیانی بەڕێوە بردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان