بەپێی ئەو گرتەڤیدیویەی کە لەم ڕۆژانەدا لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بڵاو بویەوە کە، تازەبووکێک لە باشووری کوردستاندا لە کاتی ئەشکەنجەی ڕۆحی و توندوتیژی نواندن لە لایەن مێردەکەیەوە ، بۆتە هۆی وەدەنگ هاتنی خەڵک و بەدوای ئەوەشدا بەرپرسانێک لە باشوور لە سەر تلویزیۆن قسەیان لەسەر کردوە و گۆیا بەرگریان لەو ژنە کردوە و باسیان لەو کێشە کۆمەڵایەتییە کردوە.
دیارە لێردا دوو نوکتە جێگای باسە :
۱ـ بابەتی توندوتیژیەکە قەیاتی سەدان کیژی کووردە کە بەداخەوە سەدان ساڵیشە دووپات دەبێتەوە کە ئەو کێشەیە کە وەک دیاردەێیکی کلتوری لێهاتوە دەبێ کاری بنەڕەتی و پەروەردەیی و مێدیایی زۆری بۆ بکرێ بۆ ڕوون بوونەوەی خەڵک و گۆڕانکاری بنەڕەتی .
۲ـ شتێکی دیکە کە لە باشور گرینگایەتی دەبێ پێبدرێ ئەوەیە بۆچی ژنی پارلمانتار و سەرۆکی لێژنەی مافی مرۆڤ باسی پاک بوون دەکا و ئایا ئەگەر ئەو کچە پاک نە با توشی موشکیلی گەورە نەدەبوو و نەدەبا پارێزرابا؟!!
بۆ دەبێ ئەوان و خەڵک بەگشتی مافی باس کردن لە ژیانی خسوسی ژنان بە خۆیان بدەن ؟! جەستە و ڕۆحی ژنان تایبەتە بە خۆیان. و کەس مافی ئەوەی نیە بڵێ ئایا ژنێک پاکە یا ناپاکە . هەروەک کەس پرسیار لە پاکی و ناپاکی پیاوان ناکا.
لێرە دا نۆێنەری مافی مرۆڤ دەبێ ئەو شتە بۆ خەڵک ڕوون کاتەوە نەک بۆخۆشی باسی تایبەتترین و نهێنیترین بەشی ژیان و جەستەی ژنێک بکا. هەر خۆی پشکنینی پیزیشکی کچان بۆ ئەو مەبەستە ( پاک بوون یا نەبوون یا هەبونی رابیتەی جنسی یا نەبوونی لە ڕابردوو) یا بە رەوشتی قەدیم یا تازە ، گەورەترین پێشێلکاری مافی مرۆڤە و سوکایەتی کردن بە هەموو ژنێکە ودەبێتە هۆی دانانی نرخ لە سەر ژنان و کۆنترۆلی ژنان کە دەبێ کاری بۆ بکرێ بۆەوی کۆمەڵگا ئەو پێشێلکاریە مافی مرۆڤی یە کە بە هەموو کچێک ( پشکنینی کچان و لێکۆڵینەوەی پاکی و ناپاکی ) دەکرێ ، قەدەغە بکرێ هەروەک وڵاتانی ئازاد و یەکسانی خواز .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردوستان