دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا، سکاڵای پارێزه‌رانی هاوڵاتیانی سه‌باره‌ت به بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و داواکاری ڕێوشوێنی پێویستی په‌سه‌ند کرد و داوای له‌تورکیا کرد به‌په‌له روونکردنه‌وه بدات. دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا تا 08.01.2016 مۆڵه‌تی به‌تورکیا دا که ڕوونکردنەوە لەلایه‌نی (حقوقی قه‌ده‌غه‌وه، مافی ژیان پارێزی، مافی ته‌ندروستی و خواردن و خواردنه‌وه پارێزی” بدات. پاش ئه‌وه‌ی دادگای ده‌ستوری تورکیا سکاڵای په‌یوه‌ندیدار به‌قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆی هاوڵاتیانی له‌باکوری کوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته په‌سه‌ند‌کرد، پارێزه‌رانی هاوڵاتیان به‌داواکردنی ڕێوشوێنی پێویست سه‌ردانی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپایان کرد و دادگاش سکاڵاکه‌یان قبوڵکرد. پارێزه‌ر ئۆزگور ئه‌رۆڵ ئۆیا ئایدن له‌سه‌ر ناوی ئه‌و بنەماڵانەی له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ ماڵ و مافیان پێشلکراوه، سه‌ردانی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپایان کرد و دادگاش سکاڵاکه‌یانی قه‌بوڵکرد و داوای له‌حکومه‌تی ئاکه‌په کرد له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌کردنه‌کان روونکردنه‌وه بدات. دادگا بەرواری تا 08.01.2016 ی بۆ تورکیا داناوە که روونکردنه‌وه‌ی خۆی بدات. دادگا ئەم پرسیارانەی ئاڕاستەی تورکیا کردوە (زه‌مینه‌ی یاسایی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ چییه؟ پێداویستیه ژیانیه‌کان وه‌کو خوارن، ئاو، کاره‌با و هتد … پێکدێنن یان نا؟، ئه‌وانه‌ی به‌په‌له ماڵ و حاڵیان چوڵ ده‌که‌ن، پێداویستیه‌کانی له خورادن و ده‌رمان بۆدابین دەکرێت یان نا و مه‌ترسی ژیانیه‌کانیان چیه؟، ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه له‌کۆڵانه‌کاندا ژیانیان له‌ده‌ستداوه چه‌نده ؟ ڕیوشوێنی پاراستنی ژیانی بۆ ئه‌و کەسانە گیراوەتەر بەر کەله‌کۆڵانه‌کاندا خۆپیشاندان ده‌که‌ن بۆ پاراستنیان چی ده‌کرێ؟). پارێزه‌ر ئۆزگۆر ئه‌رۆڵ رایگه‌یاندوه که بڕیاره‌که‌ی مافی مرۆڤی ئه‌وروپا زۆر گرنگه و ده‌ڵێت:” ئێمه بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست زۆر جاران سه‌ردانی دادگای ده‌ستوری تورکیامان کرد، به‌ڵام دادگاکه هیچ گفتوگۆیه‌کی لەوبارەیەوە نەکرد، بۆیە سه‌ردانی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپامان کرد.
- ڕاگوێزی زیندانی سیاسی کورد لە ئەراک بۆ تەبەس
- تورکیا کۆمەڵکووژی دەکات