دەسبەسەری سەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لەباکووری کوردستان

“دەستبەسەر کردنی سەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤIHD لەباکووری کوردستان”
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرلەبەیانی ئەوڕۆ چوارشەمۆ۱۵ی ماڕسی ۲۰۱۷ی زایینی ( ڕاجی بیلیجی ) سەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ihd لەشاری ئامەد لەباکووری کوردستان لەماڵەکەی خۆی لەلایەن پولێسی تورکیاوە دەستبەسەرکرا و دەستگیرا بە سەر کۆمپیوتەڕ و شتە تایبەتییەکانی.

جێگەی باسە دەوڵەتی تورکیا هەنووکە بووە بەزیندانێکی بەرفراوان بۆ سیاسەتمەدار وچالاکانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەوانان. بەچەشنێک کە لەلایەن چاودێرانی نێودەوڵەتییەوە وەکوو گەورەترین و مەترسیدارترین وڵاتێک کە پەلاماری هەردەنگێکی ئازاد دەدات، دەبیندرێ و حکوومەتی AKP بەداخستن وکپ کردنی هەموو مێدیا ناڕازییەکان ،وڵاتێکی پڕاوپڕ میلیتاریزەکراوی بەرهەم هێناوە و هەروەها وەکوو بەرچاوترین پشتیوانی تیرۆر وسەرکوتکاری دەناسرێ وئێستاکەش بەتەمایە هەموو ڕێکخراوە وناوەندە سیاسی ودیپلۆماسییەکان قۆرغ بکات وئیدارەی وڵاتەکەی لە پاڕلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی بگۆڕێت بە مەبەستی فراوانکردنی دەستهەڵاتەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان.

هەر بۆ ئەو مەبەستەش دەستی داوەتە گرتن و تۆقاندن و
لەم نێوەندەیشدا گەلی کورد وەکوو بەرچاوترین گەلێک کە لەهەمووبوار و قۆناغەکاندا پەلامار دراوە وتەنانەت زۆرینەی پەڕلەمانتارانی کورد لەزیندانیەکانی ئەو وڵاتە ئاخێنراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان