نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: ی.پ.گ و ق.س.د هیچ جۆرە تاوانێکی مرۆییان لە باکۆری سوریا نەکردوە

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەمڕۆ سێ‌شەممە ۱٤ مارسی ۲۰۱۷ شۆرای سازمانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ڕاپۆرتی دۆخی مافی مرۆڤ لە باکوری سوریا کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، ڕایگەیاند: یەکینەکانی پاراستنی گەل «ی.پ.گ» و هێزەکانی سوریای دێمۆکراتیک «ق.س.د» هیچ جۆرە تاوانێکی دژە مرۆییان ئەنجام نەداوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هێزە دژبەرەکانی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژاوای (پ.ی.د) کوردستان و باکوری سوریا (ق.س.د) بە سەرپرشتیاری تورکیا پڕوپاگەندەی پێشلکاری هێزەکانی باکوری سوریایان دەکرد و هێزەکانی «پ.ی.د» و «ق.س.د» یان بە ئاوارە کردنی نەتەوەکانی دیکە تاوانبار دەکرد، بەڵام لە هەمان کاتدا بە پێ ڕاپۆرتی شۆرای نەتەوە یەکگرتوەکان تورکیا و هەوپەیمانانی هەرێمی کە دژی گەلی ڕۆژاوای کوردستان و باکوری سوریا شەڕێکی تایبەت بەڕێوە دەبن، بۆ خۆیان بە پێی بەڵگە و دۆکۆمێتی ئەم سازمانە تاوانبارن بە پێشێلکاری مافی مرۆڤ و تەنانەت تورکیا تاوانبارە بە جەنایەتگەلی کاتی شەڕ و پێکدادان لە باکوری کوردستاندا.

خاڵە گرنگەکانی ڕاپۆرتەکەی نەتەوەیەگرتوەکان بەم شێوەییە؛

لە دەڤەری «مەنبج» و ئاوبەندی «تشرین» چەتەکانی داعش پانتاییەکی زۆریان مینڕێژیان کردوە. هێزەکانیق. س.د بە پشت بەستن بە هێزی خۆیان و پاراستنی ژیانی هاووڵاتیانی ئاسایی و پاش دابین کردن کەرەسە و پارێزگاری لە ژیانی هاووڵاتیان، هاووڵاتیانیان گوازتەوە بۆ گوندەکانی خۆیان.

هەر وەها لە ڕاپۆرتەکەدا دەڵێت؛ ئێمە هیچ جۆرە ئاوارەکردنێک و یان دەرکردنی گەلی عەرب و یان گەلانی دیکەوە لە لایەن شەڕوانانی ی.پ.گ و ق.س.د لە دەڤەرەکەدا ڕاپۆرت نەکراوە و هەر وەها هیچ بەڵگەیەک بۆ سەلماندنی گۆڕانکاری جۆغرافیایی مرۆیێ (دێمۆگرافی) لە لاین هێزەکانی ی.پ.گ لە بەردەستدانیە و ی.پ.گ مافی هیچ کەمە نەتەوەیەکیان پێشێل نەکردوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان