کۆماری ئیسلامی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ٤ کەسی لە سێدارەدا

سەرچاوەیەک بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند کە سەرلە بەیانی ئەوڕۆ سێ شەممە ۲٤ی ڕەشەممە، لەزیندانی ناوەندی ورمێ، ٤کەس بەنێوەکانی (چەنگیز بادوزادە، عەبدولواحید حامیدی، کیومەرس فەریدان و ئیکرام حەسەن زادە) لەسێدارەدران.

هەمان سەرچاوە پێی ڕاگەیاندین ئەو کەسانە کە سیانیان خەڵکی ورمێ و یەکیان خەڵکی ئەردەبیلە، بە تاوانی بازرگانی کردن بەمادە هۆشبەرەکان لەزینداندا بوون.

ئەو کەسانە دۆینێ لەبەندی ۱٤و ۱٥ی زیندانەوە بەمەبەستی لەسێدارەدانیان ڕەوانەی ژوورە تاکەکەسییەکان کرابوون.

ئەوە لەکاتێکدایە کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لەسەر ئاستی نێوخۆ و دەرەوە، بە دەیان جار داوایان کردووە کە دەوڵەتی ئێران کۆتایی بەسزای سێدارە بهێنێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: