کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەقی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی لە سەر مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئێران بڵاو دەکاتەوە .
ڕاپۆرتی نوینەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر کوردستان
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ڕۆژی دووشه‌مه ڕاپۆڕتێکی له‌سه‌ر بارودۆخی ناله‌باری مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران بڵاوکرده‌وه‌و هه‌لوومه‌رجی ناشیاوی زیندانه‌کان و له‌سێداره‌دانی کورده‌کانی ئیدانه کرد.
عه‌سامه جه‌هانگیر، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ده‌ستنیشانکراو بۆ کاروباری مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران، ڕاپۆڕته تێروته‌سه‌له‌که‌ی خۆی، له‌سه‌ر پێشێلکاریی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران، بڵاو کرده‌وه.
له ڕاپۆڕته‌که‌یدا باسی له بریندار‌و که‌مئه‌ندامکردنی گیراوان و ته‌قه‌کردنی ڕه‌مه‌کی له کۆڵبه‌ره کورده‌کان و زیندانیکردنی ناڕه‌وای فیلمسازێکی ناسراوی کورد کردووه.
له‌ناو زه‌ختوزۆره به‌رده‌وامه‌کانی ئێران‌دا، جه‌هانگیر ئاماژه به ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی به‌هائیه‌کان و جیاکاری و هه‌ڵاواردن له‌دژی ژنان و سه‌رکوتکردنی قورسوگرانی که‌مینه ئه‌تنیکیه‌کان، به‌تایبه‌ت کورده‌کان کردووه.
جه‌هانگیرله ڕاپۆرته‌که‌یدا ده‌ڵێ که ته‌قریبه‌ن یه‌ک له‌سه‌ر پێنجی ئه‌وکه‌سانه‌ی که له‌ساڵی ۲۰۱۶ دا له ئێران ئیعدام کراون، له گیراوه کورده‌کان بوون.
له‌ناو ئیعدامه‌کاندا، بیستویه‌کیان به‌تۆمه‌تی موحاڕه‌به بووه، که تاوانێکی گرانه‌و به‌کارهێنانی چه‌کی گه‌رم شه‌رتی سه‌لماندنی ئه‌و تاوانه‌یه. یه‌کی تریش له ئیعدامه‌کان به‌هۆی ئه‌ندامه‌تی بووه له‌ناو حیزبێکی سیاسیی کوردی‌دا.
له درێژه‌ی ڕاپۆڕته‌که‌یدا هاتووه، که ده‌گوترێ گیراوه سیاسیه کورده‌کان، نزیکه‌ی نیوه‌ی گیراوه سیاسیه‌کان پێکدێنن، له‌ناو گرتووخانه‌کانی ئێران‌دا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه، ئه‌سما جه‌هانگیری له ڕاپۆڕته‌که‌یدا باس له بێچاره‌یی کۆڵبه‌ره‌کان ده‌کا.
هه‌ژمارێکی زۆری هاووڵاتییانی کوردستانی چه‌وساوه له ئێران، (ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان)، هیچ ڕێگه‌یه‌کی تریان بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانیان نیه، جگه له له‌مه‌ترسیهاویشتنی جه‌سته و ژیانی خۆیان. ئه‌وان به ڕێگه‌و شیوودۆڵه سه‌ختو دژواره‌کاندا بۆ چه‌ندین ساعه‌ت، و ته‌نانه‌ت هه‌ندێکجار بۆ چه‌ندین ڕۆژ ده‌ڕۆن، له‌حاڵێکدا که که‌لووپه‌لی وه‌ک تووتن و تایه‌ری ماشین و چایی له‌کۆڵیان ده‌ده‌ن، بۆ وه‌ده‌ستخستنی ته‌نیا ده دۆلاری ئامه‌ریکی له‌ڕۆژێکدا.
کۆڵبه‌ره‌کان زۆربه‌ی جاران ژیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕۆژانه‌و ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازانی سه‌ر سنووره‌کان، و یان به‌هۆی دژوارییه‌کانی تایبه‌ت به ڕێگه‌وبان و ئیشه‌که‌یان.
له‌ساڵی ۲۰۱۶ دا هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ۵۱ کۆڵبه‌ریان کوشتووه‌و ۷۱ که‌سیشیان لێ بریندار کردوون؛ واته دووئه‌وه‌نده‌ی هه‌ژماره‌کانی ساڵی پێشوو.
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌کان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران، ده‌نووسێ که به‌جدی نیگه‌رانه له به‌کارهێنانی کوێرکوێرانه‌و ڕه‌مه‌کیی هێز، له‌دژی کۆڵبه‌رانی کورد، که ده‌وترێ زیاتر به‌هۆی باگراوه‌ندی ئه‌تنیکیی کۆڵبه‌ران، واته به‌هۆی کوردبوونیانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ.
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ که حکوومه‌تی ئێران سزادان و زیندانیکردنی ڕه‌مه‌کی و نایاسییش له‌دژی کۆڵبه‌ران به‌ڕێوه‌ده‌با.
هه‌روه‌ها کۆماری ئیسلامی ئێران، وه‌ک پێشێلکارییه‌کی یاساکانی دژبه‌ئه‌شکه‌نجه‌و وه‌ک شێوازێکی ناته‌ندوروستی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ گیراوان، درێژه ده‌دا به به‌ڕێوه‌بردنی سزاگه‌لێکی وه‌ک قامچلێدان و کوێرکردن و بڕینه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌کانی له‌ش و سه‌نگسارکردنی تاکه‌کان، له‌به‌رانبه‌ر هه‌ندێک له تاوانه ناسراو و دیاریکراوه‌کاندا.
عه‌سامه جه‌هانگیر هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کا که له‌مانگی نۆڤه‌مبه‌ر دا، فیلمسازی ناسراوی کورد، که‌یوان که‌ریمی، له‌هه‌مبه‌ر ده‌زگای دادوه‌ریی ئێران‌دا حازر بووه، بۆ ئه‌وه‌یکه هه‌ژماری ۲۲۳ قامچی لێبدرێ که پێی مه‌حکووم کراوه.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان