فەرزانە جەلالی چالاکی ناسراوی کورد پاش ۱۷ ڕۆژ دەسبەسەری ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: فەرزانە جەلالی چالاکی مەدەنی وبەرگریکاری مافی ژنان ڕۆژی ۲۲ی ڕەشەمەی ۱۳۹۵، بەدانانی بارمتەی ۳۰۰ ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
ناوبراو ۱۹ی ڕەشەمە پاش پترلە دوو حەوتوو دەسبەسەری لەگرتووخانەی ئەمنییەتی گۆڕەپانی نەوتی کرماشان گوازرایەوە بۆ دادگای شۆڕشی ئەو شارە وبەتۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی» بەدیاری کردنی بارمتە بۆناو براو، هەروەها دابین کردنی لەلایەن بنەماڵەکەیەوە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
جێگەی باسە، ڕۆژی شەشی ڕەشەمە، هێزە ئەمنییەکان، ئەم چالاکە کوردەیان (کاتی جێبەجێ کردنی کاروباری ئیداری لە ئیدارەی «ثبت») دەسبەسەر وبۆشوێنێکی نادیار گواستەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە؛ لەئیدارەی (ثبت تاپۆ) پێوەندی پێوەدەکەن بەمەبەستی تەکمیلی بەڵگەنامە. بەڵام هەرکە دەچێتە ئەو شوێنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەودەسبەسەری دەکرێت.
جێگەی باسە فەرزانە جەلالی چالاکی بواری ژنان وخوێندکاریویەکێک لە چالاکان ناسراوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کەلەپێوەندی لەگەڵ ئاگرکەوتنەوەی قوتابخانەی شین ئاوێ، لە شاری پیرانشار زۆرچالاکی نواندووە وخزمەتگوزاری مرۆڤدۆستانەی زۆری لەخۆی نواندووە.
جێگەی باسهە. فەرزانە جەلالی بەهۆی چالاکی لەبواری ژنان، خوێندکاری وبەرپرسی گۆڤاری زانکۆیی بوو، کەهەربەو هۆیەوە لەدرێژەدان بەخوێندن لە قۆناغی کارناسی باڵا ڕێگری لێکراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


