مەحمود ساڵحی چالاکی کرێکاری پاش ۲۹ساڵ، لێپرسینەوەی لێدەکرێت

نرخی ئازادی؛ هەڵواسینی پلاکارد لە سەر سینگ کە نوسرابو لە سەری ” مەرگ و نەمان بۆ سەدام، مەرگ بۆ ئامریکا، مەرگ بۆ ئیسرائیل ،مەرگ بۆ مۆنافقان، مەرگ بۆ کۆمەڵە و دێمۆکرات “

پلانی نوێی تۆمەتبارکردن و لێپرسینەوەی سیستەمی دادی ئێران

دۆسییەی نوێی مەحمود ساڵحی بە تۆمەتی «دامەزراندنی کۆمیتەی [هەماهەنگی] بە مەبەستی یارمەتی ڕێخراوە کرێکاریەکان» ساز کراوە؛ بەڵام دادوەری لقی چواری پارێزگای سنە، ئەم چالاکە کرێکاریە بە تۆمەتی نافەرمانی لە بڕیاری بەرپرسانی ئەوکاتەی بەندیخانەی سەقز بۆ ئازاد کردن، پاش ۲۹ ساڵ خرایە ژێر لێپرسینەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەم شێوەی هەڵسوکەوتەی سیستەمەی دادی کۆماری ئیسلامی ئێران دژی مافە سەرەتای و بنچینەیەکانی هەر بەندکراوێک دەزانێت و ئەم شێوازی دادگای و لێپرسینەوە دژی پێوانەکانی مافی مرۆڤ دەزانێت و ئەم شێوازی هەڵسوکەوتە جگە لە بەردەوامی بێدەنگ کردنی، دەنگی دادپەروەران هیچ واتایەکی دیکەی نیە.

لەم لێدوانەدا کە لە لایەن مەحمود ساڵحی چالاکی دێرینی کرێکاریەوە بڵاوکراوەتەوە. دەقی پرسیار و وڵامی دادوەری دۆسییەکە و… بڵاو بوەتەوە. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەقی لێدوانەکە بڵاو دەکاتەوە.

دەقی بڵاوکراوەکە به‌زمانی فارسی

جمهیت حقوق بشر کوردستان