هەواڵەکان

بانگەوازێک بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی شەڕی ناوخۆیی

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون ، ڕۆژی ۲ی مارسی ۲۰۱۷ بەرانبەر بە ۱۲ی ڕەشەمەی ۱۳۹٥ی هەتاوی لە شارۆچکەی خانەسوور سەربە ناوچەی شەنگال ، لە ناوبەر هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژاوا کە لە لایەن پارتی دێمکراتی کوردستانی عێراقەوە پشتیوانیان لێدەکرێت لە و لاشەوە هێزی خۆجەیی ئیزیدیەکان کە بەناوی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال ناسراوە و لە لایەن پارتی کرێکارانی کوردستانەوە بەڕێخستن کراوان ، شەڕ و پێکدادان هاتۆتە ئاراوە ، کە بەداخەوە لە هەردوولا بریندار و گیان لەدەستدان هەیە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای بەناڕەوازانینی ئەو شەڕە و سەرکۆنەکردنی هەر دوو لایەنی شەڕەکە ، داوا لە هەردوو حیزبە باڵادەستەکەی ئەو ناوچەیە یانی پارتی و پکک دەکات و بە گوێ نەدان بەوەی کێ تاوانبارە و کێ نییە و ئەو شەڕە ڕاوەستێنن. هەروەها داوا لە حیزب و لایەنەکانی تری کوردستانی لە هەر چوار بەشی کوردستان و گەلی کورد بەگشتی دەکەین ، هەستن بە ناو بژیوانکردنی ئەم ئاگرە سورەی کە لەم کاتە هەسیارەدا لە کوردستان بەربوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

ســنە؛ ئازادی کاتی هاوڵاتییەک

کۆئەشت؛ کوشتنی منداڵێکی چوار ساڵ تەمەن

كوشتنی گه‌نجێكی كورد له‌ لایه‌ن هێزه‌ كانی ئێرانه‌وه‌