هەواڵەکان

تەمبێی جەستەیی قوتابیان لە قوتابخانەکان ،درێژەی هەیە/تەمبێی جەستەیی “نارین”ی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد

بەپێی هەواڵی گەیشتوو زەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان :کچێکی قوتابی پۆلی سێیەمی سەرەتایی بەناوی “نارین” کچی کامیل  خەڵکی گوندی “کڕئاوا”ی سەربە شاری سەوڵ ئاوا لەڕۆژهەڵاتی کوردستان نێزیک بەدوو مانگی ڕابردوو بەهۆی تەمبێی جەستەیی مامۆستاکەی تووشی خۆێن بەربوونی لووت بووە وکە پاش تێپەڕینی ۵۰ ڕۆژ هەروەها بەهۆی پسانی دەمارە ناسکەکانی لووتییەوە هەروەها لەنەخۆشخانە لەژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.

بەکوتەی باوکی ئەم قوتابییە، مامۆستاکەی بەلێدان وزللە، بەبێ سەرجدان بە خوێن لەبەرچوون و نەگواستنەوەی بۆنەخۆشخانە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان بوو بەهۆی گرێ کردنی خوێن لە گەدە کەلەڕێی پشکنینی “ئاندوسکۆپی” دۆزرایەوە.

هەرچەندد بەپێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە قوتابخانەکان بەپێی مادەی ۷۷ی  ڕێساکانی تەکووزی قوتابخانەکان بەپێشێلکاری دێتە ئەژمار،بەڵام هەموو ساڵێک کێشەگەلێکی لەم چەشنە ڕوولە زیادبوونە ، بەچەشنێکە هەندێ جار ئەم تەمبێ سەپێنراوانە بووە بەهۆی خەساری جەستەیی ودەبێتە هۆی خەسارگەلی  دەروونی و دابڕانی وبێزاری لە قوتابخانە ، گەرچی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی  لەبەرانبەر ئەم  دیاردەیە ،چەشنی گرفتەکانی دیکەی کۆمەڵگا کەمتەرخەمە، ولە قوتابخانەکان کەلتووری ملکەچی وپێمل بوون بەجێی بیرکردنەوە و خوڵقاندن جێگیر دەکات.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

ورمێ، خۆکوژی هاووڵاتیک

هاوڵاتییەک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئینتزامی ئێران کوژرا

خۆکوژی زیندانییەکی کورد لە ورمێ