بە گوێرەی ڕاپۆرتێک کە بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە: لە شاری هەولێر پێتەختی باشوری کوردستان، ڕۆژی شەممە کاتژمێر دووی دواینیوەڕۆ لە شەقامی چل مەتری نزیک هوتێل دیڤان هێزەکانی ئاسایش و پاراستنی هەولێر بە زەبری چەک ژمارەیک زور ڵە چالاکی مەدەنیان ڕفاند.
چالاکانی مەدەنی لەشاری هەولێر بەنیازبوون لە شاری هەولێر گردبوونەوەیەک لە دژی شەڕی کوردکوژی لە شەنگال ڕێکبخەن، بەڵام لەلایەن هێزەکانی هەولێرەوە بەسەدان چەکدار گەمارۆی شوێنەکەیان دابوو، بەگشتی ٣٢ چالاکی مەدەنی لەناویاندا هەشت چالاکی ژن کە سێ کەسییان تەمەنیان لە نێوان١٢ تا ١٥ ساڵ بوون دەستگیرکران.
سەرەتا هێزەکانی هەولێر دکتۆر محەمەد کیانی بەرپرسی دەستەی سەرکردایەتی بەرەی دیموکراسی گەلیان دەستگیرکرد، دواتر ژمارەیەک چالاکی مەدەنی دەستبەسەرکران کە ناوی هەندێکیان بەمشێوەیە: فوئاد زیندانی، یوسف عوسمان، عەلی مەحمود، هاوڕێ کوردی، سوارە مام مەحمود، لێزان بەکر، ئەحمەد غەفور، حامد غەفور، محەمەد، سەردار، یەلماز دەستگیرکران، بەگشتی ۶ چالاکوانی کوردی باکوری کوردستان، ۳ چالاکی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان بوون، ئەوانی تر خەڵکی باشوری کوردستان بوون، هەروەها ژمارەی چالاکانی ژن بەگشتی٨ ژن بوون یەکێکیان خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بوو، ئەوانی تر خەڵکی باکوری کوردستان بوون.
دوای هەشت کاتژمێر مانەوە لە کاتژمێر ۲۲ واتە دەی شەو ژنەکان ئازادکران، هەروەها بەشێوەی گرووپی بچووک چالاکانی تریش ئازادکران، بەڵام تائێستا چارەنووسی د.محەمەد کیانی و ژمارەیەک چالاکی مەدەنی دیارنیە.
کومەلەی مافی مرۆفی کوردستان داوا لە بەرپرسانی حوکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بە بێ شەرت و مەرج ئەو چالاکە مەدەنییانە کە دژی شەڕی ناوخۆیی و خوێن ڕشتنی کورد بەدەستی کوردن و خۆپیشاندانەکەشیان هەربەو مەبەستە بوە، بەزوترین کات ئازاد بکات و بە پێی جاڕنامەی مافی مروڤی نێونەتەوەیی لە گەل ئازادی بیرورا و چالاکانی مەدنی هەڵسووکەوت بکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان