به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو بەکۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان: ئه‌وڕۆ یه‌كشه‌ممە ۱٥ی ڕه‌شه‌ممه ۲ هاووڵاتی بە نێوە کانی (یۆسف عه لیزادە ته‌مه‌ن ٨۰ ساڵ و خه‌ڵکی خۆی) و (ڕه‌مه‌زان سه‌بزی خه‌ڵکی ماکۆ) که‌به تاوانی کوشتن له زیندانن، به مه‌به‌ستی له سێداره دانیان، گوازراونه‌ته‌وە ژووری تاکه‌که‌سی زیندانی ورمێ.
جیگای ئاماژه‌یه رۆژی هه‌ینی رابردوو دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی «ناجی جەوان و موحەڕەم عیشقی» خەڵکی گوندێک لە نزیک ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بە تۆمەتی بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە ساڵی ۱۳۹۲ دا بە ئێعدام سزا درابوون، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ئێعدام بۆ ژورە تاکە کەسییەکان هەناردە کراوبوون.
کۆمە ڵە ی مافی مرۆڤی کوردستان