بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: سەربازێکی کورد بە ناوی “سەلاح عۆسمانی” ناوی دایک “بەهیە” و ناوی باوک “عەتا” خەڵکی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،کە لە ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێراندا لە شاری مهاباد خەریکی تێپەڕاندنی خولی سەربازی بوو ۱۳ی ڕەشەمەی ئەمساڵ بە شێوەیەکی گۆماناوی بە تەقەی فیشەک کە لە زکیەوە گولە بەریکەوتوە و لە پشتیەوە دەرکەوتوە ،پاش کاتژمێرێک برینداری گیانی لەدەستدا .
جێگای سەڕنجە کە تا ئێستا کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ ڕۆشنکردنەوەیەکیان لە مەڕ گیان لە دەستدانی ئەم گەنجە کوردە بە بنەماڵەکی نەداوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە گەنجانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە هۆی زەخت و گۆشاری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کە لە ئەگەری تێپڕنەکردنی خولی سەربازیدا ئاستەنگی مەزن لە ڕێگای ژیانی ئاساییاندا سازدەکات و گەنجانی کورد بە ناچاری دەبێت بەشداری خولی سەربازی ببن کە پاش بەشدارکردنی کوردان ساڵانە گەنجانی کورد بە هۆی کوردبوونەوە دەبن بە قوربانی سیاسەتگەلی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە شێوازی جۆراوجۆر ڕووبەڕووی کێشەگەلێک دەبنەوە بوو ئەوی گوێڕایەڵی دەزگای دەسەڵات بن و لە ئەگەری خۆڕاگری گەنجاندا کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی گەنجان دەکەوێتە مترسیەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان