فەلەکناز ئوجا بوو بە براوەی خەڵاتی (کلارا زتکین)

فەلەکناز  ئوجا بوو بە براوەی خەڵاتی (کلارا زتکین)

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان “فەلەکناز ئوجا” نوێنەری پارڵمانی پارتی دیمۆکڕاتیکی گەلان(HDP) بوو بەبراوەی حەوتەمین خەڵاتی”کلارازتکین”ی وڵاتی ئەڵمانیا.

ئەم خەڵاتە لەلایەن پارتی چەپی ئاڵمانیا هەموو ساێک دەدرێت بە”ژنانی هەڵکەوتوو و  بەناوبانگ کە لەگۆڕەپانی کۆمەڵایەتی و سیاسەت خاوەن هەڵوێست و ڕچەشکێن وجێ پەنجەیان لەمێژووی خەباتی مەدەنی دا دیارە.

جێگەی باسە فەلەکناز ئوجا وەکوو ژنە پەڕلەمانتاری کورد لەپەڕلەمانی تورکیا لەومرۆڤە بەهەڵوێست و بەرچاوانەیە کە بەدەنگی خەڵک هەڵبژێردراوە وەکوو کەسایەتییەکی مرۆڤ دۆست ویەکسانی خواز وچالاک لەهێنانە ئارای دیمۆکڕاسییەت بۆ وڵاتی تورکیا بەردەوام لەگۆڕەپانەکانی دژی فاشیزم ومافی ژنان وبەرابەری گەلان دەناسرێ وهەموو جیهان وەکوو سەرنموونێک لەخەباتی مرۆڤایەتیدا شایەتی لەسەردەن.

بەڵام وەک دەزانرێ بۆماوەی چەند مانگێکە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەسبەسەر کراوە ولەگەڵ کەسانی هاوخەبات و مرۆڤدۆستی دیکەی لەپارتی دیمۆکڕاتیکی گەلان ڕاپێچی بەندیخانە کراوە.

جێگەی بیرهێنانەوەیە کە دەوڵەتانی داگیرکەر وپاوانخواز بەردەوامن لە گرتن وزیندانی کردن وڕفاندنی سیاسەتوانانی شۆڕشگێر ویەکسان خواز وئەم نەریتە قیزەونە ساڵانێکە لەووڵاتی تورکیا بەردەوامی دەکات وهەنووکە زۆرینەی ژنانی سیاسەتوان وپەڕلەمانتاری کورد لەوڵاتی تورکیا لەزیندانەکاندان وبەڵام بەوحاڵەشەوە بەردەوامن لە خەباتی مەدەنی وسیاسی خۆیان.

بۆ وێنە مێژووی دەسبەسەرکردنی ژنانی پەڕلەمانتار لەو وڵاتە زەمەنێکی دوور و درێژی هەیە ولەیلا زانا وەکوو یەکەم ژنە پەڕلەمانتاری کورد لە باکووری کوردستان بۆماوەی پتر لە دە ساڵ زیندانی کرا ، ناوبراویش براوەی یەکێک لەخەڵاتە گرنگ ونێودەوڵەتییەکانی ئەوکات بوو هەنووکەیش کەسایەتییەکی سیاسی وبەناوبانگی گۆڕەپانی خەباتی کوردستان و  تورکیایە و وەکوو دیکەی پەڕلەمانتارانی کورد لەزینداندایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

 

%d bloggers like this: