خۆکوژی گەنجان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرەدەسێنێت
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛
ئەمڕۆ ۱۰ی ڕەشەمەی ۱۳۹٥ هەتاوی لە دڕێژە خۆکوژی گەنجان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ، گەنجێکی تەمن ۲۰ ساڵ بە ناوی “سروش مەعرەفەت” لە گەڕەکی “سەرقەبرانی” شاری سەقز بە پەتی سێدارە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
کە تا ئێستا هۆکاری سەرەکی ئەم خۆکوژیە ڕوون نەبوەتەوە ، بەڵام دەکوترێت ؛ بە هۆی کێشەی خێزانەوە خۆی کوشتوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە لە سەرەتای ساڵی ئەمساڵی هەتاویەو تا ئێستا لە شاری سەقز ۱۷ کەس خۆیان کوشتوە.
جێگای ئاماژەیە کە ڕێژەی خۆکوژیەکان بە تایبەت لە چینی گەنجان و ژناندا ڕۆژبەڕۆژ زۆرتر پەرە دەسێنێت و پارێزگا کوردنشینەکان بە پێی ئامارگەلی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پلەگەلی سەرەکیدا جێگا دەگرن. و لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە تایبەت لە شاری سەقز، چەند ساڵێکە ڕێژەی خۆکوژی گەنجان لەم شارەدا بە شێوەیەکی بەرچاوو ڕووی لە زۆر بوون کردوە. کە بە پێی بیروبۆچۆنی کارناسان هۆکاری سەرەکی ئەم خۆکوژیانە دەگڕێتەوە بۆ هەژاری و بێکاری گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا .
ئەمە لە حاڵێکدایە کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا سەرڕای شاردنەوەی ئەم دیاردە ماڵوێرانکەرە ، هیچ پلانێکی بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە نەبوە و چالاکانی مەدەنی، کۆمەڵایەتی و …. تووشی پەرۆشی و نیگەرانی کردوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان