ڕاپۆرتی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ و کوشت و بڕی هاووڵاتیانی باکوری کوردستان لە لایەن ئەرتەشی تورکییەوە گەیشتە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان
بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە: ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی ڕاپۆرتێکی لە سەر پەلاماری ئەرتەشی تورکییە بۆ سەر شارەکانی باکوری کوردستان و پێشێلکارییە کانی مافەکانی مرۆڤ و کوشت و بڕی هاووڵاتییانی سڤیل و کاولکردنی گەورەشاری ئامەد و جزیر و نوسەیبینی هەناردەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێونەتوەیی کرد.
لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەدەکرێت کە کومیتەی لێکوڵینەوەی ئەنجومەنی ئاسایش سەردانی ناوچەجیاجیاکانی باکوری کوردستانی کردوە و بەڵگەو دیکومێنتاری تابەتییان کۆکردۆتەوە بڕیارە لە سی وچوارەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نێونەتوەیی بخرێتە بەر باس و بەدواداچوون.
زەید ڕەعد حوسەین (ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش) جەختی کردۆتەوە کە زۆر بەڵگە و دیکۆمێینت لە دەستدایە کە ئەرتەشی تورکییە خەڵکی سڤیلی هەندێ ناوچەیان ناچار بە کۆچی زۆرەملێ کردوە، شارەکانیان خاپوور کردوە و دەستیان لە کوشت و بڕ و ئێعدامی ناسایی شارۆمەندانی ئاسایی دا هەبوە. لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا باس لە ئاگرتێبەردانی گوندەکان و پێشێلکارییە ئاشکراو بەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە باکوری کوردستان لە لایەن حکومەت و ئەرتەشی تورکییەوە دەکات و ڕاپۆرتەکەیان هەناردەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ کراوە.
کومیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی جەختی کردوە کە بەرپرسە باڵاکانی تورکییە، داخوازیێەکانی ئەم کومیساریایەیان ڕەد کردۆتەوە کە ویستویانە تیمەتایبەتەکانی لێکوڵینەوە هەناردەی ئەو وڵاتەبکرێت و ڕاپۆتی گشتی بدرێتەوە بە کومیساریا کەچی حکومەتی تورکییە بەس بە تاکە کەسی بانگهێشتی کۆمیسەری باڵای ئەنجومەنی ئاسایش کردوە.
ماڵپەڕی nnsroj یش لە ڕاپۆرتێکی خویدا لە سەر ئەم مژارە باس لەوە وە دەکات کە:
پێشتریش لە مانگی سەرماوزی (دسامبر) ئەمساڵدا ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆرتەکانیدا باسی لەوە کردبوو کە لە کاتی شەڕ و تێکەڵچونەکانی ساڵی پاردا نزیک بە ٥۰۰ هەزار کەس ئاوارە بوون و لە دوای شەڕەکە حکومەت و ئەرتەشی تورکییە ئیزنی بەو خەڵکە نەداوە بگەڕێنەوە سەر جێگاو ماڵەکانی خۆیان.
ئەم ڕێگری کردنانەی حکومەتی تورکییە لە تیمەتایبەت و لێکۆڵەرەکانی ڕێکخراوی ئاسایشی نێونەتەوەیی بۆ باکوری کوردستان لە دوای ئەو کاولکارییانەی کە کراون، چەن بارە بۆتەوە و هەرجارەش ڕاپۆرتەکە بە ناتەواوی کراوە بۆ ئەوەی کوشت و بڕەکانی خەڵکی سڤیل لە ناوەندە مافەمرۆییەکاندا بەرجەستەنەکرێتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان