بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وهەروەها بەپشتبەستن بە تۆڕی هەواڵگری هێرانا: غەریب عەبدی زیندانی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ،لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە ۵ساڵ حوکمی بۆدیاری کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە؛ غەریب عەبدی زیندانی سیاسی کورد لەزیندانی ناوەندی ئەم شارە بەتۆمەتی “هاریکاری حیزبە کوردییەکان” ۵ساڵ حوکمی بۆ بڕدرایەتەوە.
ناوبراو خەڵکی شاری سەقز لەڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لەدۆسیەیەکی هاوبەش لەگەڵ حسێن دانش پایە بەندکراوی دیکەی سیاسی کورد هەرلەم زیندانەدا زیندانی بۆ بڕدراوەتەوە.
جێگەی باسە دادوەری دادگا جگە لەو ۵ ساڵه زیندانەی کە بۆ ناوبراوی دیاری کردووە حوکمی ساڵێک زیندانی هەڵواسراوی “حسێن دانش پایە”یشی سەرەڕای تێپەڕینی زەمەنەکەی لەم حوکمە نوێیە جێبەجێ کردووە.
جێگەی تێڕامانە کەدۆخی زیندانیانی سیاسی لەکوردستان بەچەشنێکە کەپاش کۆتایی هاتنی زیندانییەکەیان لەبەر هێرش وهەڕەشەی زیندانی کران ودۆسیەی نوێ بەقەبارە وقورسایی پتر وگرانتردان وگوشارەکان ئەوەندە گران دەبن کە کەسی لەزیندان ئازادکراو ،دەرەوە وناوەوەی زیندان بۆی جیاوازی نامێنێ کەلەم حاڵەتەدا یان دەبێ وەها دۆخێک هەڵگرێ ولەگەڵی ڕابێت یان ئەوەی زێدونیشتمان خۆی چۆڵ بکات وبەشێوەی پەنابەر لەوڵاتانی دیکە بگرسێتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان