لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە مامۆستایەک کە لە چالاکانی کۆمەڵایەتی بوو دەستبەسەرکرا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕێکەوتی ٥ ی ڕەشەمەی ئەمساڵ «محەمەدحەسەن داودی» مامۆستا و چالاکی کۆمەڵایەتیان لە شاری میاندواو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.
لە مەڕ هۆکار یا هۆکارگەلی دەستبەسەری ئەم مامۆستا هیچ زانیاریەک تا ئێستا لە بەر دەستا نیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان