ئێعدامی زیندانییەکی کورد لەزیندانی قوروە
زیندانییەکی کورد خەڵکی شاری دێولان پاش پێنج ساڵ زیندانی کران لەبەندیخانەی قوروە حوکمی قەرەبوو(قصاص)ی جێبەجێ کرا
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:ڕۆژی سێشەممۆ ۳ی ڕەشەمەی ئەوساڵ حوکمی ئێعدامی “حوسێن دەروێشی کوچک”زیندانی ۳۲ساڵ تەمەنی کورد خەڵکی “دێولان”لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کەبەتاوانی کوشتنی بەئەنقەست(عمد)لەزیندانی قوروە ڕاگیرابوو جێبەجێکراوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە؛ئەم زیندانییە کوردە ماوەی ۵ساڵی ڕەبەق لەزینداندا ڕاگیرابوو ولەماوەی ئەم ماوەیەدا بنەماڵەکەی بۆوەرگرتنی ڕەزامەندی لەبنەماڵەی کوژراوەکە لەهەوڵ دابووا،بەڵام لەکۆتاییدا بنەماڵەی کەسی کوژراو ڕەزامەندییان بەجێ نەهێنا وبووبەهۆی ئێعدامی ناوبراو.
جێگەی باسە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی ئەو کەشوو دۆخەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی سەپاندوویەتی کێشمەکێشم ودژایەتی وتێهەڵچوونی گەنجان بووەبەهۆی کەوتنەی کارەساتی گەورەی مرۆیی و وەرگرتنەوەی ئیرادەی جڤاکی وکۆمەڵایەتی لەخەڵک وبەبنەما وەرگرتنی هەموو دامودەزگا قەزاییەکان لەلایەن حکوومەتەوە وهەروەها ئاسایی کردنەوەی کوشتن وئێعدام لەشوێنە گشتییەکان وای کردووە چارەسەری هەموو گرفتەکان بکەوێتە دەستی حکوومەت وئەویش تەنیا بەئێعدام وزیندانی کردن وسوکایەتی بەهەموو نرخەکۆمەڵایەتییەکان دەیبڕێتەوە.
کۆمەووەی مافی مرۆڤی کوردستان