فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا شەوی ڕابردوو ناوچەکانی هەرێمی مێدیایان بۆردمان کرد

فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا شەوی ڕابردوو ناوچەکانی هەرێمی مێدیایان بۆردمان کرد
بەپێی سەرچاوە هەواڵگرییەکانی باشوری کوردستان شەوی ڕابردوو ۷ی ڕەشەمەی ۱۳۹٥ی هەتاوی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی تورکیاوە بە خەستی بنارەکانی قەندیل و کورتەکییان بۆردمان کردوە .
بەپێی هەواڵ شەوی ڕابردوو پاش ئەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بۆ ماوەێیکی زۆر بەسەر ئاسمانی هەرێمەکەدا سوڕانەتەوە و لە دوای ئەوەش بەخێرایی فڕۆکەشەڕکەرەکان دەستیان کردوەبە بۆردمانی ناوچەکە ، بەتایبەت بازگەی کورتەک بە خەستی بۆردمان کراوە .
تا بڵاو بونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریک لە مەڕ قوربانیەکانی ئەو پەلامارەی ئەرتەشی تورک پشت ڕاست نەکراوەتەوە .
شایانی باسە ئەرتەشی تورکیا بە بیانوی هەبونی بنکەو بارگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە بناری قەندیل و هەرێمی مێدیا ، خەڵکی سڤیل و گوندکان دەکاتە ئامانج و زۆر جاران هاووڵاتیان شەهید و بریندار دەکرێن و ڕەز و باخ و ئەژەڵەکانیان دەسوتێت و قەتیش لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی عێراقەوە بەفەرمی ئەم دەسدرێژییانەی ئەرتەشی تورکیا بەرپەرچ و یان مەحکوم نەکراونەتەوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان