کۆماری ئیسلامی ئێران گوشارەکانی بۆ سەر ماڵباتی چالاکانی سیاسی و مەدەنی زیاد دەکات
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، شەمەی ڕابردوو ماڵباتی چالاکی مەدەنی رامین زەندنیا باگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە رۆژهەڵاتی کوردستان کراون و بێ حورمەتیان پێکراوە، ناوەندە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەو کردەوە دژە مرۆڤیە لە هەوڵ دان، گووسار بخەنە سەر ئەو چالاکە مەدەنیە ۆ ئەوەی کە چالاکی نەکات.
ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران ئەوە بۆ جاری چەندومەهەوڵی لەو شێوە دەدات و ئەم جارە دایک و برایەکی رامین زەندنیا بانگهێشت دەکەن و بێحورمەتیان پێ دەکەن.
لە ماڵباتی ناوبراو سەبارەت بە هاوژین و مناڵەکانی پرسیار کراوە کە لە کوێن و کورەکەیان چ داکات و لەکوێیە، هەر وەها ترساندویانن کە بارمتەکان کە بریتین لەماڵ و خانو بۆ خۆیان هەڵدەگرن، هەر وەها ترساندوویانن کە نابێ لایی هیچ کەس باسی ئەو بانگهێشتە بکەن.
گوشاری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر چالاکانی مەدەنی و ماڵباتەکانی یەکێک لە هەوڵە دژە مرۆڤیەکانی حکومەتی ئێرانە بۆ بێدەنگ کردن و ترساندنی خەڵک لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
جێی ئاماژەیە رامین زەندنیا کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەرپرسی هەرچەشنە روداوێکی نەخوازراو دەزانێ بۆ سەر ئەمنیەتی گیانی ماڵبات و خۆیی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
-
گیان لەدەستدانی زیندانییەکی سیاسی کورد لەزیندانی ئیلام
-
ژنێک بە دەستی هاوژینەکەی دەسوتێنرێت و گیانی لە دەستدەدات