لەماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی تەقینەوەی مین لەئیلام وکزماشان چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەست داووە یان برینداربوون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕۆژی یەکشەممۆ گەنجێکی تەمەن ۱۳ ساڵ خەڵکی دەشت عەباس لەناوچەی فەکە پێی لەسەر مینێک دەکەوێ وبەگرانی بریندار دەبێت.
هەروەها ڕۆژی پێشووتر لەشاری ئیوان بەهۆی تەقینەوەی مین هاوڵاتییەک بەگرانی بریندار دەبێ وهاوڵاتییەکی دیکەیش گیانی لەدەست دەدات.
لەلایەکی دیکەوە لەشاری قەسری شیرین لەپارێزگای کرماشان لەدەورووبەری بنکەی سەربازی بورجی ئەحمەدی مینێک کەلەپاش شەڕی ئێران عێراق مابوویەوە تەقییەوە وبەو هۆیە شەپۆلی دەنگەکەی بەر هاوڵاتییەک کەوت وڕەوشتی لەگرانیدایە.
جێگەی باسە، پاش ساڵانێک لەتێپەڕین بەسەر شەڕی ئێران ـ عێراق، بەڵام هەروەها بەشێوەی بەردەوام شایەتی تەقینەوەی مینین لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ولەناوبەری سنووری ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستان. وهەربەو هۆیە بەدەیان کەس لەهاوڵاتیانی ئەو ناوچانە بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون یانبەگرانی بریندار بوون یان ئیفلیج کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان