به پێی ڕاپۆرتی ههواڵنێری کۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان: له شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ژنێکی گهنج به ناوی م.ت باسی ژیانی دژوار خۆیی دەکات کە بێکاری چۆن تووشی کلشەی کردون، ناوبراو باس لەوە دەکات کە ئیزنیان نەداوە درێژە بەخوێندن بدات و لەتەمەنێکی ۆر کورت دا گوشاریان بۆ هێناوە و لە نەهایەت بە زۆرەملی دا لە تەمەنی ۱۵ ساڵان دا ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە.
باس لە بێکاری هاوژینەکەی دەکات، ئێژێ لەتەک ماڵباتی هاوژینەکەی ژیان بەسەر دەبات و ئەوە کێشەکانی ژیانی قووڵتر کردۆتەوە، هۆکارەکە دەگەرێنەتەوە بۆ بێکاری هاوژینەکەی کە دەڵێ، ناتوانن ماڵێکی تەنیا بۆخۆیان بەکرێ بگرن، چوون بێکاری وڵیی پێکردوون کە هیچ پارت و دەرفەتێکیان بۆ ئەو شتە هەبێت.
پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی مناڵانی ژێر ١٨ساڵ بەپێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئازادە و پەرەی پێدەدرێت، ئەوە لەکاتێک دایە، هیچ هەوڵێک بۆ سازدانی دەرفەتگەلی کار بۆ گەنجان نادرێت. بێکاری و هۆکارگەلی لەوشێوە تەنیە له حهوتووی رابردوو دا بۆتە هۆیی خۆکووژی ٤ ژنی گهنج لە مەهاباد، ئیلام، نهغهده و سنه.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان