تەقەی هێزە ئینتزامییەکان لە ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا/برینداربوونی دوو هاوڵاتی وچێکردنی ترس ودڵەڕاوکە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەوڕۆ پێنجشەممۆ ۲۸ی ڕێبەندانی ساڵی ۱۳۹۵ی هەتاوی هێزە چەکدارەکانی ئینتزامی ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەشوێنی گشتییەکانی ئەم شارە تەقەیان لە ماشێنێکی (وانت سواری) کردو دووکەس لەدانیشتوانی ناو ماشێنەکە بریندار بوونوئەم تەقەکردنە بوو بەهۆی نانەوەی ترس ودڵەڕاوکی لەنێوان هاوڵاتیانی شاری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەو دووکەسەیان گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەی ئیسلام ئاوای ڕۆژئاو وتا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە زانیارییەکی دیکە لەبەردەست نییە.

ئەمە لەحاڵێکدایە کەلەم مانگەدا ئەمە جاری دوهەمە کەهێزی ئینتزامییە لەشوێنی گشتی ولەپێش چاوی خەڵک دەست دەداتە تەقەکردن وهاوڵاتیەکی دیکە بەهۆی ئەم تەقەکردنانەوە بریندار وڕەوانەی نەخۆشخانەی ئەم شارە دەکرێ.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: