زیندانییەکی کورد ئێعدام کرا

سەرلەبەیانی ئەوڕۆ زیندانییەکی کورد لەزیندانی قزڵ حەساری کەرەج ئێعدام کرا. ئەم زیندانییە بەتۆمەتی مادە هۆشبەرەکان ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو.

بەپێی هەواڵی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان: سەرلەبەیانی ئەوڕۆ ۲۸ی ڕێبەندانی ئەوساڵ زیندانییەکی کورد بەتۆمەتی تایبەت بەمادە سڕکەرەکان لەزیندانی قزڵحەساری کەرەج هەڵواسرا.

ناونیشانی ئەم زیندانییە مەهدی فەیاز، خەڵکی شیروانی خۆراسانی باکوور ڕاگەیەندراوە. ناوبراو ساڵی ۱۳۹۱ بەتۆمەتی گواستنەوە وهەڵگرتنی مادە هۆشبەرەکان دەسبەسەر وبەئێعدام مەحکووم کرابوو.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان