داواکاری سەرلەنوی پێداچوونەوەی زەینەب سەکاوەند،زیندانی مەحکووم بە قەرەبوو(قصاص) پاش چەندد مانگ لەدیوانی باڵای وڵات بەرپەرچ درایەتەوە وبەهۆی بێ ئەملاو ئەولابوونی دۆسیەکەی هەردەم مەترسی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی ئەم ژنە زیندانییە کەلەتەمەنی ۱۷ساڵییەوە دەسبەسەرکراوە ،لەئارادایە.
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەکوتەی khrn:پاش نواندنی داواکاری پێداچوونەوەی لەلایەن پارێزەرەی ئەم زیندانییە لەماوەی چەندد مانگی ڕابردووەوە بۆدیوانی باڵای ووڵات نێردرابوو،ئەوڕۆ پێنجشەممۆ۲۸ی ڕێبەندان بەشێوەی فەرمی بە پارێزەری ئەم زیندانییە ڕاگەیەندرابوو کەداواکاری پێداچوونەوەی ناوبراو لەدیوانی باڵای ووڵات بەرپەرچ دراوەتەوە.هەروەها هەواڵی پەسەند نەکراو لەلایەن بەرپرسی هێزی قەزایی لەهەمبەر جێبەجێ کردنی حوکمەکیەوە باس لێدەکرێ.
ئەم ژنە بەندکراوە ڕۆژی (شەممۆ ۱۸ی بەفرانبار)لەناڕەزایی دژ بە (پساندنی چاوپێکەوتنی لەگەڵ هاوژینەکەی) وهەروەها(دۆخی ناڕوون وهەڵپەسێراوی)بۆماوەی چوار ڕۆژ دەستی دابوویە مانگرت لەخواردن.وپاش بەڵێنی بەرپرسی زیندانی ناوەندی ورمێ لەمەڕ (جێبەجێ کردنی چاوپێکەوتنی حەوتانەی لەگەڵ هاوژینەکەی بەردەوام ببێتەوە)ولەسەر ئەو بڕیارەی کەخێر خوازێک بەمەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی لەبنەماڵەی کوژراوەک،لەمەڕ دانی دیە(نرخی خوێنی کوژراو)ئامادەگی ڕاگەیاندبوو،بڕیار وابوو (لێژنەیەک لەلایەن زیندانەوە بەمەبەستی ڕازامەندی سەردانی بنەماڵەی کەسی کوژراو) بکات، ناوبراو دەستی لەمانگرتنەکەی هەڵگرتبوو.
(زەینەب سەکاوەند لەکران)، کچی محەممەد، لەدایکبووی (۱ی پووشپەڕی ساڵی ۱۳۷۳) لەیەکێک لەگوندەکانی بەشی “شووت”سەربەشاری ماکۆ لەڕۆژهەڵاتی کوردستانە.ناوبراو لەتەمەنی ۱۵ساڵی واتە لە ڕەشەمەی ساڵی ۱۳۸۸ ژیانی هاوبەشی پێک هێنا وپاش دووساڵ ژیانی هاوبەش لەتەمەنی ۱۷ساڵان لە ۱۱ی ڕەشەمەی ساڵی ۱۳۹۰بەتۆمەتی کوشتنی هاوژینەکەی دەسبەسەر کرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان