خۆکوشتن لە ئاوی ڕووباری سیروان/هەژاری و بێدەرەتانی ئەم جارە گیانی شارۆمەندێکی خەڵکی «پاوە» دەگرێت

شاڕۆمەندێکی کورد خەڵکی پاوە بۆ ڕزگار بوون لە کێشەی ئابوری، خۆی لە ڕووباری سیرواندا دەخنکێنێت.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ سێشەممە ڕێکەوتی ۲٦ ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو شارۆمەندێکی کورد بە ناوی (ن-ن) ٥۰ ساڵان خەڵکی گوندی «دۆریسان» سەر بە شاری پاوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی هەژاری و نەداری و کێشەگەلی لە ڕادەبەدەری ئابوری خۆی دەهاوێتە چۆمی سیروان و کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێت.

دۆخی نالەباری ئابووری، بێکاری و بێدەرەتانی ئابووری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بێ هێوای بە ژیانی داهاتو و نەبوونی هیچ پلانێک بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشە، ژیانی بەرەو قەیران بردوە و تەنها ڕێگای ڕزگاری لەم قەیرانە هەمەلایەنە لە کۆتایی هێنان بە ژیاندا لە لایەن شارۆمەندانەوە پێناسە دەکرێت.

جێگای ئاماژەیە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە سەرەڕای هەوڵی خەڵکی دەڤەرەکە تا ئێستا تەرمی ئەم شارۆمەندە نەدۆزراوەتەوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان