مەرگی کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری «نەغەدە» لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییەوە

کۆڵبەرێک کە ۲ ڕۆژ پێش لە بەرزایی چیاکان شاری سەردەشت کەوتبوە خوارەوە پاش دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ئەمڕۆ ۲٥ی ڕێبەندان «خالید قارەمانی» کۆڵبەری کورد خەڵکی نەغەدە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نەخۆشخانەی خومەینی ورمێ گیانی لە دەستدا.

جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە ڕۆژی ۲۳ ڕێبەندان ناوبراو لە بەرزایی چیاکانی دەڤەری «ئالانی» سەردەشت کەوتبوە خوارەوە و لە ئاکامدا بە گرانی بریندار و توشی مەرگی مێشک (مرگ مغزی) دەبێت.

تەرمی ئەم کۆڵبەرە کوردە ئێستا لە مزگەوتی «کەماڵی» شاری نەغەدە بۆ ناشتن و بە خاک سپاردن ئامادە دەکرێت.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان