بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ۳کۆڵبەری کورد لە شاری سەڵماس لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتنە بەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
بەپشتبەستن بەسەرچاوە ناوچەییەکان داریوش پاشایی،خوسرەو کازمی خەڵکی گوندی خوڕخوڕەی سەربە سەڵماس گیانیان لەدەست داوە .
هەرلەم پێوەندییەدا ئازاد دیرەکی خەڵکی دیرەک بەگرانی بریندار بووە.
جێگەی باسە کۆڵبەرانی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژانە دەکەونە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و گیانیان لەدەست دەدەن یان بریندار دەبن و بەپێی داتاکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ساڵی ۲۰۱٦ دا ۹٤ کۆڵبەر گیانیان لە دەست داوە یان بریندار بوون و لە ٤۳ ڕۆژی ساڵی ۲۰۱۷ دا ۱۹ کۆڵبەر گیانیان لە دەست داوە یان بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان